ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
15 : 39

فَٱعۡبُدُواْ مَا شِئۡتُم مِّن دُونِهِۦۗ قُلۡ إِنَّ ٱلۡخَٰسِرِينَ ٱلَّذِينَ خَسِرُوٓاْ أَنفُسَهُمۡ وَأَهۡلِيهِمۡ يَوۡمَ ٱلۡقِيَٰمَةِۗ أَلَا ذَٰلِكَ هُوَ ٱلۡخُسۡرَانُ ٱلۡمُبِينُ

- ئەی بتەپەرست و موشریکینە - ئێوەیش جگە ئەو ھەرچییەک لە بت و دار ھەیە بیپەرستن (ئەم فەرمانەیش لێرەدا بۆ ھەڕەشەیە)، - ئەی پێغەمبەر - بڵێ: بێگومان خەسارۆمەندی ڕاستەقینە ئەوانەن کە خۆیان و ماڵ و منداڵیان خەسارو زایە کرد، چونکە لێیان جیابوویەوە، ئەوان چوونە بەھەشت و ئەم لەناو ئاگر مایەوە، یان ھەموویان پێکەوە چوونە ناو ئاگری دۆزەخ، ھیچ کاتێک ناگەنەوە بەیەک، وریابن بەڕاستی ئا ئەوەیە خەسارۆمەندی ڕوون و ئاشکرا کە ھیچ گومانێکی تێدا نییە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• إخلاص العبادة لله شرط في قبولها.
ئیخلاس و دڵسۆزی لە بەندایەتی و پەرستندا مەرجی گیرا بوونیەتی لای پەروەردگار. info

• المعاصي من أسباب عذاب الله وغضبه.
گوناهـ و تاوان، سزای اللە تەعالا و تووڕەیی ئەو پێویست دەکات. info

• هداية التوفيق إلى الإيمان بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info