ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
48 : 39

وَبَدَا لَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَحَاقَ بِهِم مَّا كَانُواْ بِهِۦ يَسۡتَهۡزِءُونَ

کردەوە خراپەکانیان لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان بۆ دەردەکەوێت کە ئەنجامیان داوە، وە ئەو سزایەشی لەدونیا پێی دەترسێنران لەھەموو لایەکەوە دەوریان دەدات و دەیانگرێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
49 : 39

فَإِذَا مَسَّ ٱلۡإِنسَٰنَ ضُرّٞ دَعَانَا ثُمَّ إِذَا خَوَّلۡنَٰهُ نِعۡمَةٗ مِّنَّا قَالَ إِنَّمَآ أُوتِيتُهُۥ عَلَىٰ عِلۡمِۭۚ بَلۡ هِيَ فِتۡنَةٞ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَعۡلَمُونَ

کاتێک مرۆڤی بێباوەڕ دووچاری نەخۆشی و ھەژاری و نەھامەتی و ھاوشێوەکانی دەبێتەوە، لێمان دەپاڕێتەوە تاوەکو ئەوەی دووچاری بووە ھەڵگرین لەسەری و نەیھێڵین، وە پاشان کاتێک ناز و نیعمەتێکمان پێ بەخشی لەلەش ساغی و سەروەت و سامان ھەر بەم بێباوەڕە دەڵێت: بێگومان ئەمە اللە تەعالا بەزانیاری و لێھاتوویی خۆم پێی داوم و شایانی ئەو نیعمەت و بەخششانەی ئەوم، لەڕاستیدا ئەمە تەنھا بۆ پەلکێش کردن و تاقیکردنەوەیەتی، بەڵام زۆربەی بێباوەڕان ئەمە نازانن، بەڵکو بە بەخشینی ناز و نینعمەتەکانی اللە تەعالا لەخۆبایی دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
50 : 39

قَدۡ قَالَهَا ٱلَّذِينَ مِن قَبۡلِهِمۡ فَمَآ أَغۡنَىٰ عَنۡهُم مَّا كَانُواْ يَكۡسِبُونَ

ئەمەی ئەم بێباوەڕ دەیڵێت، بێباوەڕانی تری پێش ئەمانیش ھەر ئەمەیان دەوتەوە، کەچی کاتێک سزای اللە تەعالا ھات ئەوەی بەدەستیان ھێنابوو لە سەروەت و سامان و پلە وپایەی دونیا ھیچ سوودێکی پێ نەگەیاندن. info
التفاسير:

external-link copy
51 : 39

فَأَصَابَهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْۚ وَٱلَّذِينَ ظَلَمُواْ مِنۡ هَٰٓؤُلَآءِ سَيُصِيبُهُمۡ سَيِّـَٔاتُ مَا كَسَبُواْ وَمَا هُم بِمُعۡجِزِينَ

بۆیە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان تووش بوو، ئەم بێباوەڕانەی ئێستاش کە بە بتپەرستی و ھاوەڵ بڕیاردان و گوناھ و تاوان ستەمیان لە خۆیان کردووە سزای کردەوە خراپەکانی خۆیان وەک ئەوانەی پێشوو تووش دەبێتەوە و ئەیانگرێتەوە، ھەرگیز لەدەستی اللە تەعالا ڕزگاریان نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
52 : 39

أَوَلَمۡ يَعۡلَمُوٓاْ أَنَّ ٱللَّهَ يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُۚ إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَٰتٖ لِّقَوۡمٖ يُؤۡمِنُونَ

ئایا ئەو بتپەرست و موشریکانە ھەر ئەوەیان وت کە پێشتر وتبویان، وە نازانن کە اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزی خۆی فراوان دەکات بۆ ھەر کەسێک کە خۆی ویستی لەسەر بێت بۆ ئەوەی تاقی بکاتەوە، ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان ناشکوری دەبێت؟! وە کەمیشی دەکاتەوە بۆ ھەرکەسێک خۆی بیەوێت تاوەکو تاقی بکاتەوە، ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یاخود ناڕەزایی دەردەبڕێت لەبەرامبەر قەدەری اللە تەعالادا؟! بێگومان ئەوەی باسکرا لە فراوانکردنی ڕزق و ڕۆزی و کەمکردنەوەی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵاتی اللە تەعالا بۆ کەسانێک باوەڕیان ھەبێت، چونکە ئەوان سوود وەردەگرن لە بەڵگە و نیشانەکانی ئەو، بەڵام بێباوەڕان بەسەریدا ڕادەبوورن و پشتی تێ دەکەن. info
التفاسير:

external-link copy
53 : 39

۞ قُلۡ يَٰعِبَادِيَ ٱلَّذِينَ أَسۡرَفُواْ عَلَىٰٓ أَنفُسِهِمۡ لَا تَقۡنَطُواْ مِن رَّحۡمَةِ ٱللَّهِۚ إِنَّ ٱللَّهَ يَغۡفِرُ ٱلذُّنُوبَ جَمِيعًاۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلۡغَفُورُ ٱلرَّحِيمُ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بەندانەم بڵێ کە ئیسراف و زیادەڕۆییان کردووە لە بتپەرستی و شیرک و گوناھ و تاوان و ڕۆچوون تێیدا، لە ڕەحم و بەزەیی اللە تەعالا بێ ھێوا و نائومێد مەبن، بێگومان اللە تەعالا لەھەموو گوناھ و تاوانی ئەو کەسانە خۆش دەبێت کە تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای، بەڕاستی ھەر ئەو لێخۆشبووی گوناھی تەوبەکارانە، وە بەڕەحم و بەزەییە بەرامبەریان. info
التفاسير:

external-link copy
54 : 39

وَأَنِيبُوٓاْ إِلَىٰ رَبِّكُمۡ وَأَسۡلِمُواْ لَهُۥ مِن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلۡعَذَابُ ثُمَّ لَا تُنصَرُونَ

بە تەوبەکردن و کار و کردەوەی چاکەوە بگەڕێنەوە بۆ لای پەروەردگارتان، وە ملکەچی فەرمانەکانی بن، پێش ئەوەی لە ڕۆژی قیامەتدا سزاکەی بێتە سەرتان، پاشان کەس نەبێت لە بت و کەسوکارتان بێت بەدەمتانەوە و ڕزگارتان کات لە سزای سەختی ئەو ڕۆژە. info
التفاسير:

external-link copy
55 : 39

وَٱتَّبِعُوٓاْ أَحۡسَنَ مَآ أُنزِلَ إِلَيۡكُم مِّن رَّبِّكُم مِّن قَبۡلِ أَن يَأۡتِيَكُمُ ٱلۡعَذَابُ بَغۡتَةٗ وَأَنتُمۡ لَا تَشۡعُرُونَ

شوێن ئەو قورئانە بکەون کە باشترین شتە پەروەردگارتان ناردبێتیە خوارەوە بۆ پێغەمبەرەکەی، کار بە فەرمانەکانی بکەن و دووریش بکەونەوە لە ڕێگری و قەدەغەکراوەکانی، پێش ئەوەی لەپڕ سزاتان بۆ بێت و ئێوەیش پێی نەزانن، خۆتانی بۆ ئامادە بکەن بە تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
56 : 39

أَن تَقُولَ نَفۡسٞ يَٰحَسۡرَتَىٰ عَلَىٰ مَا فَرَّطتُ فِي جَنۢبِ ٱللَّهِ وَإِن كُنتُ لَمِنَ ٱلسَّٰخِرِينَ

گوێڕایەڵی پەروەردگارتان بن و بگەڕێنەوە بۆ لای لەترسی ئەوەی نەوەک کەسێک لە ڕۆژی قیامەتدا پەشیمان بێتەوە و بڵێت: ئای ھاوار بۆ من، ڕەنجەڕۆ خۆم چیم کرد بەخۆم، لەوەی کەمتەرخەمیم کرد لە بەجێھێنانی فەرمانەکانی پەروەردگار بەوەی بێباوەڕ بووم پێی و ڕۆچوو بووم لەگوناھ و تاواندا، ھەرچەندە لە دونیادا لەوانە بووم کە گاڵتەم بە خەڵکانی باوەڕدار و خواناس دەکرد. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• النعمة على الكافر استدراج.
ناز و نیعمەت ڕشتن بەسەر بێباوەڕاندا پەلکێش کردنیانە بۆ زیاتر ڕۆچوون لە گوناھ و تاواندا. info

• سعة رحمة الله بخلقه.
ئەم ئایەتانە بەڵگەن لەسەر فراوانی ڕەحم و بەزەیی پەروەردگار بەرامبەر بەندەکانی. info

• الندم النافع هو ما كان في الدنيا، وتبعته توبة نصوح.
پەشیمان بوونەوەی بەسوود ئەوەیە لە دونیادا بێت، پاشان تەوبەیەکی ڕاست و دروستیشی بەدوادا بێت. info