ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
149 : 37

فَٱسۡتَفۡتِهِمۡ أَلِرَبِّكَ ٱلۡبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلۡبَنُونَ

- ئەی موحەممەد - پرسیار لەو بتپەرست و موشریکانە بکە، پرسیاری نکۆڵی کردن، وە پێیان بڵێ: ئایا کچتان بۆ اللە تەعالا داناوە کەخۆتان حەزی پێ ناکەن، وە کوڕتان بۆ خۆتان داناوە کە پێتان خۆشە؟! ئەمە چی بەش کردنێکە بەشتان کردووە؟! info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• سُنَّة الله التي لا تتبدل ولا تتغير: إنجاء المؤمنين وإهلاك الكافرين.
سوننەت و باوی اللە تەعالا وایە و ھەرگیز ناگۆڕێت: اللە تەعالا باوەڕداران ڕزگار دەکات و بێباوەڕانیش لەناو دەبات. info

• ضرورة العظة والاعتبار بمصير الذين كذبوا الرسل حتى لا يحل بهم ما حل بغيرهم.
پێویستە پەند و ئامۆژگاری وەربگیررێت لە سەرەنجامی ئەوانەی باوەڕیان نەکرد بە پێغەمبەران و بە درۆیان دانان، تاوەکو ئەوەی بەسەر ئەواندا ھات بەسەر ئەمانیشدا نەیەت. info

• جواز القُرْعة شرعًا لقوله تعالى: ﴿ فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ اْلْمُدْحَضِينَ ﴾.
بەپێی شەرع دروستە تیروپشک ئەنجام بدرێت، بەبەڵگەی ئەو ئایەتەی کە اللە تەعالا فەرموویەتى : (فَسَاهَمَ فَكَانَ مِنَ اْلْمُدْحَضِينَ). info