ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
47 : 36

وَإِذَا قِيلَ لَهُمۡ أَنفِقُواْ مِمَّا رَزَقَكُمُ ٱللَّهُ قَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لِلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ أَنُطۡعِمُ مَن لَّوۡ يَشَآءُ ٱللَّهُ أَطۡعَمَهُۥٓ إِنۡ أَنتُمۡ إِلَّا فِي ضَلَٰلٖ مُّبِينٖ

ئەگەر بەو نکۆڵیکەر و سەرسەرختانە بوترێت: لەو ماڵ و سەروەت و سامانەی اللە تەعالا پێی بەخشیوون یارمەتی ھەژاران و نەدارانی پێ بدەن و لە پێناو زاتی ھەق تەعالای اللە بیبەخشن، نکۆڵی لەوە دەکەن و بە باوەڕداران دەڵێن: ئایا خواردن بدەین بەکەسێک ئەگەر اللە خۆی بیویستایە خواردنی پێ دەدا؟! ئێمەیش سەرپێچی ویستی ئەو ناکەین، - ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە- ئێوە لە ھەڵە و گومڕاییەکی ڕوون و ئاشکرادان. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• من أساليب تربية الله لعباده أنه جعل بين أيديهم الآيات التي يستدلون بها على ما ينفعهم في دينهم ودنياهم.
یەکێک لە ھۆکارەکانی پەروەردەکردنی اللە تەعالا بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و ئایەت و نیشانانە دەخاتە بەردەستیان کە ڕێنوماییان دەکات بۆ خێر و چاکەیەک سوودی دین و دونیایانی تێدایە. info

• الله تعالى مكَّن العباد، وأعطاهم من القوة ما يقدرون به على فعل الأمر واجتناب النهي، فإذا تركوا ما أمروا به، كان ذلك اختيارًا منهم.
اللە تەعالا بەندەکانی جێگیر کردووە و دەسەڵاتی پێداون کە ئەوەی زاتی ھەق تەعالای خۆی فەرمانی پێکردووە جێ بەجێی بکەن، وە ئەوەیشی ڕێگری کردووە لێی دوور بکەونەوە ، وە کاتێکش وازیان لەوە ھێنا کە فەرمانی پێکراوە ھەم دیسان بە ویست و ئیرادە و ھەڵبژاردنی خۆیان بووە. info