ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
45 : 36

وَإِذَا قِيلَ لَهُمُ ٱتَّقُواْ مَا بَيۡنَ أَيۡدِيكُمۡ وَمَا خَلۡفَكُمۡ لَعَلَّكُمۡ تُرۡحَمُونَ

ئەگەر بەو بتپەرست و موشریکە پشتھەڵکەرانە لە ئیمان و باوەڕ بوترێت: بترسن لە ڕۆژی دوایی و ناخۆشییەکانی، وە ئاگاداری دونیابن کە دەڕوات و نامێنێت، بە ئومێدی ئەوەی اللە تەعالا بەڕەحمەت و میھرەبانی خۆی منەتتان بکات بەسەردا و بەزەیی پێتاندا بێتەوە، بەڵام گوێڕایەڵی ئەمە نەبوون، بەڵکو پشتیان تێکرد و ھیچ گوێیشیان پێ نەدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• من أساليب تربية الله لعباده أنه جعل بين أيديهم الآيات التي يستدلون بها على ما ينفعهم في دينهم ودنياهم.
یەکێک لە ھۆکارەکانی پەروەردەکردنی اللە تەعالا بۆ بەندەکانی ئەوەیە ئەو بەڵگە و ئایەت و نیشانانە دەخاتە بەردەستیان کە ڕێنوماییان دەکات بۆ خێر و چاکەیەک سوودی دین و دونیایانی تێدایە. info

• الله تعالى مكَّن العباد، وأعطاهم من القوة ما يقدرون به على فعل الأمر واجتناب النهي، فإذا تركوا ما أمروا به، كان ذلك اختيارًا منهم.
اللە تەعالا بەندەکانی جێگیر کردووە و دەسەڵاتی پێداون کە ئەوەی زاتی ھەق تەعالای خۆی فەرمانی پێکردووە جێ بەجێی بکەن، وە ئەوەیشی ڕێگری کردووە لێی دوور بکەونەوە ، وە کاتێکش وازیان لەوە ھێنا کە فەرمانی پێکراوە ھەم دیسان بە ویست و ئیرادە و ھەڵبژاردنی خۆیان بووە. info