ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
39 : 36

وَٱلۡقَمَرَ قَدَّرۡنَٰهُ مَنَازِلَ حَتَّىٰ عَادَ كَٱلۡعُرۡجُونِ ٱلۡقَدِيمِ

وە بەڵگە و نیشانەیەکی تر لەسەر یەکخواپەرستی و تاک و تەنھایی زاتی ھەق تەعالای اللە، ئەم مانگەیە کە ھەموو شەوێک جێگا و ڕێگایمان دیاریکردووە، بە بچوکی دەست پێدەکات و پاشان وردە وردە گەورە دەبێت و دواتر وردە وردە جارێکی تر بچوک دەبێتەوە، تا دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی وەک پەلی دارخورمای کۆنی لێ دێت، زەرد و باریک ھەڵدەگەڕێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• ما أهون الخلق على الله إذا عصوه، وما أكرمهم عليه إن أطاعوه.
هیچ شتێک لەوە سووک و ڕیسواتر نییه لای اللە تەعالا کەسەرپێچی ئەو بکات، وە هیچ شتێکیش لەوە بەڕێزتر نییە لای ئەو کە گوێڕایەڵی ئەو بێت. info

• من الأدلة على البعث إحياء الأرض الهامدة بالنبات الأخضر، وإخراج الحَبِّ منه.
یەکێک لەبەڵگەکان لەسەر زیندووبونەوەی مردووەکان: زیندووکردنەوەی ئەو زەوییە وشک و مردووەیە پاش باران بارین جارێکی تر ئەو ھەموو ڕووەک و گژوگیا و دانەوێڵە دەڕوێنەوە و سەوز دەبنەوە. info

• من أدلة التوحيد: خلق المخلوقات في السماء والأرض وتسييرها بقدر.
یەکێک لە بەڵگە و نیشانەکانی تاک و تەنھایی زاتی اللە تەعالا: بەدیھێنانی بەدیھێنراوەکانە لە ئاسمان و زەوی بە ئەندازەیەکی زۆر ورد . info