ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
35 : 36

لِيَأۡكُلُواْ مِن ثَمَرِهِۦ وَمَا عَمِلَتۡهُ أَيۡدِيهِمۡۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ

بۆ ئەوەی خەڵکی لەبەروبوومی ئەو باخ و باخاتانە بخۆن کە اللە تەعالا لە ناز و نیعمەتی خۆی بەسەریدا ڕشتوون، کە ھەوڵ و کۆششی خۆیانی ھیچ تێدا نەبووە، دەی ئایا ئیتر شوکر و سوپاسی اللە تەعالا ناکەن لەسەر ئەو نیعمەتانە بە تەنھا پەرستنی ئەو و باوەڕھێنان بە پێغەمبەرەکانی؟ info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• ما أهون الخلق على الله إذا عصوه، وما أكرمهم عليه إن أطاعوه.
هیچ شتێک لەوە سووک و ڕیسواتر نییه لای اللە تەعالا کەسەرپێچی ئەو بکات، وە هیچ شتێکیش لەوە بەڕێزتر نییە لای ئەو کە گوێڕایەڵی ئەو بێت. info

• من الأدلة على البعث إحياء الأرض الهامدة بالنبات الأخضر، وإخراج الحَبِّ منه.
یەکێک لەبەڵگەکان لەسەر زیندووبونەوەی مردووەکان: زیندووکردنەوەی ئەو زەوییە وشک و مردووەیە پاش باران بارین جارێکی تر ئەو ھەموو ڕووەک و گژوگیا و دانەوێڵە دەڕوێنەوە و سەوز دەبنەوە. info

• من أدلة التوحيد: خلق المخلوقات في السماء والأرض وتسييرها بقدر.
یەکێک لە بەڵگە و نیشانەکانی تاک و تەنھایی زاتی اللە تەعالا: بەدیھێنانی بەدیھێنراوەکانە لە ئاسمان و زەوی بە ئەندازەیەکی زۆر ورد . info