ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
71 : 36

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا خَلَقۡنَا لَهُم مِّمَّا عَمِلَتۡ أَيۡدِينَآ أَنۡعَٰمٗا فَهُمۡ لَهَا مَٰلِكُونَ

ئایا ئەوانە نابینن ئێمە بەدەستی خۆمان ئاژەڵمان بۆ بەدیھێناون، وە ئەوان ئێستا خاوەنی ئەو ئاژەڵانەن، چۆنیان بوێت لە بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان دەھێنن. info
التفاسير:

external-link copy
72 : 36

وَذَلَّلۡنَٰهَا لَهُمۡ فَمِنۡهَا رَكُوبُهُمۡ وَمِنۡهَا يَأۡكُلُونَ

وە بۆمان ژێربارکردون و ڕاممان ھێناوە بۆیان، سواری ھەندێکیان دەبن و کەلوپەلی لەسەر بار دەکەن، وە لە گۆشتی ھەندێکیشیان دەخۆن. info
التفاسير:

external-link copy
73 : 36

وَلَهُمۡ فِيهَا مَنَٰفِعُ وَمَشَارِبُۚ أَفَلَا يَشۡكُرُونَ

وە جگە لە سواربوون و خواردنی گۆشتەکەشیان، سوودی تریشیان ھەیە، وەک کەڵک وەرگرتن لە خوری و کوڵک و موو و نرخی فرۆشتنیان، لەم خوری و کوڵک و موانە ڕاخەر و جلوبەرگیان لێ دروست دەکرێت، وە ھەیشیانە شیرەکەی بۆ خواردنەوە بەکاردێنن، دەی ئایا ئیتر شوکر و سوپاسی اللە تەعالا ناکەن لەسەر ئەو ناز و نیعمەتانە و جگە لەوانەیش کە پێی بەخشیوون. info
التفاسير:

external-link copy
74 : 36

وَٱتَّخَذُواْ مِن دُونِ ٱللَّهِ ءَالِهَةٗ لَّعَلَّهُمۡ يُنصَرُونَ

بتپەرست و موشریکەکان جگە لە اللە تەعالا چەند خوایەکی تریان بۆ خۆیان دانا تاوەکو بیپەرستن، بە ئومێدی ئەوەی سەریان بخەن و ڕزگاریان بکەن لەسزای سەختی اللە تەعالا. info
التفاسير:

external-link copy
75 : 36

لَا يَسۡتَطِيعُونَ نَصۡرَهُمۡ وَهُمۡ لَهُمۡ جُندٞ مُّحۡضَرُونَ

ئەو پەرستراوانەی بۆ خۆیان داناوه، نەدەتوانن خۆیان سەربخەن و نەدەتوانن ئەوانەیش سەربخەن لەبری اللە تەعالا دەیانپەرستن، خۆیان و بتەکانیشان ھەر ھەمووی ئامادە دەبن بۆ ناو سزای سەختی ڕۆژی دوایی، ھەر یەکێکیان خۆی بەری دەکات لەوی تریان. info
التفاسير:

external-link copy
76 : 36

فَلَا يَحۡزُنكَ قَوۡلُهُمۡۘ إِنَّا نَعۡلَمُ مَا يُسِرُّونَ وَمَا يُعۡلِنُونَ

- ئەی پێغەمبەر - با وتە و قسەی ئەوانە خەفەتبار و زویرت نەکات، بەوەی دەڵێن : تۆ پێغەمبەر نیت، یان پێت دەڵین تۆ شاعیریت، وە چەندان تۆمەتی نابەجێی تر، بێگومان ئێمە ئاگاداری ئەوەین دەیشارنەوە ئەوەیشی ئاشکرای دەکەن، ھیچ شتێکمان لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانیان دەدەینەوە و تۆڵەیش لەخراپەکارانیان دەسێنین. info
التفاسير:

external-link copy
77 : 36

أَوَلَمۡ يَرَ ٱلۡإِنسَٰنُ أَنَّا خَلَقۡنَٰهُ مِن نُّطۡفَةٖ فَإِذَا هُوَ خَصِيمٞ مُّبِينٞ

ئایا ئەو مرۆڤەی کە نکۆڵی لە زیندووبونەوەی پاش مردن دەکات، بیر ناکاتەوە بێگومان ئێمە ئەومان لە دڵۆپێک ئاو بەدیھێناوە، پاشان بەچەند قۆناغێکدا تێپەڕی تا لەدایک بوو، وە دواتر وردە وردە پەروەردە کرا و گەورە بوو، کەچی لەپاش ھەموو ئەمانە بوو بە دوژمن و نەیارێکی سەرسەخت بەئاشکرا دژایەتی اللە تەعالا دەکات، ئایا ئەمە نابینێت تاوەکو بیکاتە بەڵگە لەسەر زیندووبونەوەی پاش مردن؟! info
التفاسير:

external-link copy
78 : 36

وَضَرَبَ لَنَا مَثَلٗا وَنَسِيَ خَلۡقَهُۥۖ قَالَ مَن يُحۡيِ ٱلۡعِظَٰمَ وَهِيَ رَمِيمٞ

ئەم بێباوەڕە لەبیری چوو و بێ ئاگا بوو کاتێک بەڵگە دەھێنێتەوە بە ئێسکە ڕزیوەکان لەسەر زیندوو نەبوونەوەی پاش مردن، وە دەڵێت: کێ جارێکی تر ئەو ئێسکە ڕزیوانە زیندوو دەکاتەوە؟ وە خەلق و بەدیھێنانی خۆی لەبیرچوو، کە لەنەبوونەوە اللە تەعالا ئەوی بەدیھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
79 : 36

قُلۡ يُحۡيِيهَا ٱلَّذِيٓ أَنشَأَهَآ أَوَّلَ مَرَّةٖۖ وَهُوَ بِكُلِّ خَلۡقٍ عَلِيمٌ

- ئەی موحەممەد - لە وەڵامی ئەوانەدا بڵێ : ئەو ئێسکە ڕزیوانە ئەو زاتە زیندوویان دەکاتەوە کە یەکەمجار بەدیھینان، ھیچ شتێک دەسەوسانی ناکات لە گەڕاندنەوەی ژیان بۆیان، پاکوبێگەردی بۆ ئەو زاتە پیرۆزە کە بەھەموو بەدیھێنراوێک زانا و ئاگادارە، ھیچ شتێکی لێ ون نابێت و ناشارێتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
80 : 36

ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُم مِّنَ ٱلشَّجَرِ ٱلۡأَخۡضَرِ نَارٗا فَإِذَآ أَنتُم مِّنۡهُ تُوقِدُونَ

- ئەی خەڵکینە - ئەو زاتەی لەو درەختە سەوزە تەڕە ئاگری بۆ داناون، ئاگری پێ دەکەنەوە و دایدەگرسێنن، ئەو کەسەی دوو دژ بەیەکی کۆکردبێتەوە، - لە نێوان تەڕی ئاوی درەختێکی سەوز لەگەڵ ئاگرێکی ھەڵگیرساو - دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە مردووەکان زیندوو بکاتەوە. info
التفاسير:

external-link copy
81 : 36

أَوَلَيۡسَ ٱلَّذِي خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ بِقَٰدِرٍ عَلَىٰٓ أَن يَخۡلُقَ مِثۡلَهُمۚ بَلَىٰ وَهُوَ ٱلۡخَلَّٰقُ ٱلۡعَلِيمُ

وە ئایا زاتێک کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە، لەگەڵ ئەو ھەمووە شتە گەورانەی ناویان، توانا و دەسەڵاتی ئەوەی نییە مردووەکان پاش گیان کێشانیان زیندوو بکاتەوە؟ بەڵێ ئەو بەتوانایە و دسەڵاتی ئەوەی ھەیە، ئەو زۆر بەدیھێنەرە ھەموو بەدیھێنراوەکانی بەدیھێناوە، وە زانا و ئاگادارە پێیان، وە ھیچ شتێکیانی لێ ون نابێت و شاراوە نییە لای. info
التفاسير:

external-link copy
82 : 36

إِنَّمَآ أَمۡرُهُۥٓ إِذَآ أَرَادَ شَيۡـًٔا أَن يَقُولَ لَهُۥ كُن فَيَكُونُ

ھەر کاتێک بیەوێت شتێک بھێنێتە بوون، تەنھا فەرمان و کاری ئەو ھێندەی بەسە پێی بڵێ ببە، ئیتر ئەو شتەی دەیەوێت دێتە بوون و دەبێت، وە لەو شتانەیش ئەو دەیەوێت ژیان پێ بەخشین و مراندن و زیندووکردنەوە و چەندان شتی تریش. info
التفاسير:

external-link copy
83 : 36

فَسُبۡحَٰنَ ٱلَّذِي بِيَدِهِۦ مَلَكُوتُ كُلِّ شَيۡءٖ وَإِلَيۡهِ تُرۡجَعُونَ

پاکوبێگەردی بۆ زاتی اللە تەعالا لەوەی بتپەرست و موشریکەکان دەیدەنە پاڵی لە دەسەوسان بوون و بێ توانایی، ئەو خاوەنی ھەموو شتەکانە بە ویستی خۆی چۆنی بوێت ھەڵسوکەوتیان پێوە دەکات، وە کلیلی ھەموو شتێکیش بەدەستی ئەوە، وە لە ڕۆژی دواییشدا ھەر تەنھا بۆ لای ئەو دەگەڕێنەوە، وە پاداشتی کاروکردەوەتان دەداتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• من فضل الله ونعمته على الناس تذليل الأنعام لهم، وتسخيرها لمنافعهم المختلفة.
لە فەزڵ و بەخششی اللە تەعالایە بەسەر خەڵکیەوە کە ئاژەڵی بۆ ملکەچ کردوون و ڕامی ھێناوە بۆیان بۆ ئەوەی جۆرەھا سوودیان لێ ببینێت. info

• وفرة الأدلة العقلية على يوم القيامة وإعراض المشركين عنها.
زۆری بەڵگە لۆژیکی و عەقڵییەکان لەسەر ڕۆژی قیامەت و پشت ھەڵکردنی بتپەرست و موشریکەکان لێی. info

• من صفات الله تعالى أن علمه تعالى محيط بجميع مخلوقاته في جميع أحوالها، في جميع الأوقات، ويعلم ما تنقص الأرض من أجساد الأموات وما يبقى، ويعلم الغيب والشهادة.
یەکێک لە سیفەتەکانی اللە تەعالا ئەوەیە کە بەزانست و زانیاری خۆی بەھەموو شێوە و لەھەموو کات و ساتێکدا دەوری تەواوی مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی داوە، وە دەزانێت و ئاگادارە کە زەوی چی لەجەستەی مردووەکان کەم دەکاتەوە و چیشی دەمێنێتەوە، وە ئاگادارە بەھەموو شتە نھێنی و شاراوە و ئاشکراکان. info