ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
7 : 35

ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ لَهُمۡ عَذَابٞ شَدِيدٞۖ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ وَعَمِلُواْ ٱلصَّٰلِحَٰتِ لَهُم مَّغۡفِرَةٞ وَأَجۡرٞ كَبِيرٌ

ئەوانەی بێباوەڕ بوون بە اللە تەعالا و شوێن شەیتان کەوتوون، سزای سەختی دۆزەخیان بۆ ھەیە، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بە اللە تەعالا و کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە ئەوانە لێبوردنی اللە تەعالایان بۆ ھەیە بۆ گوناھ و تاوانەکانیان، وە پاداشتی زۆر گەورەشیان بۆ ھەیە کە بەھەشتی ھەتا ھەتاییە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• تسلية الرسول صلى الله عليه وسلم بذكر أخبار الرسل مع أقوامهم.
دڵدانەوەی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) بە باسکردنی ھەواڵی پێغەمبەران لەگەڵ گەلەکانیان. info

• الاغترار بالدنيا سبب الإعراض عن الحق.
خەڵەتان بەدونیا ھۆکاری پشتھەڵکردنە لەھەق و ڕاستی. info

• اتخاذ الشيطان عدوًّا باتخاذ الأسباب المعينة على التحرز منه؛ من ذكر الله، وتلاوة القرآن، وفعل الطاعة، وترك المعاصي.
دانانی شەیتان بە دوژمن، بەگرتنەبەری ھۆکارەکانی خۆپاراستن دەبێت لێی، وەک یاد و زیکری اللە تەعالا، قورئان خوێندن، کردەوەی چاکە و گوێڕایەڵی کردنی اللە تەعالا، و وازھێنان لە گوناھ و تاوان و سەپێچی. info

• ثبوت صفة العلو لله تعالى.
سابت و جێگیر کردنی سیفەتی (العلو=بەرز و بڵندی) بۆ الله تەعالا. info