ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
3 : 35

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱذۡكُرُواْ نِعۡمَتَ ٱللَّهِ عَلَيۡكُمۡۚ هَلۡ مِنۡ خَٰلِقٍ غَيۡرُ ٱللَّهِ يَرۡزُقُكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ وَٱلۡأَرۡضِۚ لَآ إِلَٰهَ إِلَّا هُوَۖ فَأَنَّىٰ تُؤۡفَكُونَ

ئەی خەڵکینە بە دڵ و زمانتان، وە بەئەندامەکانی لاشەتان بەكردار باسی ئەو ناز و نیعمەت و بەخششانەی اللە تەعالا بکەن بەسەرتانەوەیە و شوکر و سوپاسی بکەن، ئایا ھیچ خالق و بەدیھێنەرێکی تر ھەیە جگە لە اللە تەعالا لە ئاسمانەوە بە باران بارین، وە لە زەویشەوە بەڕواندنی ڕووەک و بەربووم و کشتوکاڵ جگە لەوانە ڕزق و ڕۆزیتان بدات؟ ھیچ پەرستراوێکی بەھەق جگە لە اللە تەعالا نییە، ئیتر دوای ئەمە چۆن لەھەق و ڕاستی لادەدەن و درۆ و بوھتان بۆ اللە تەعالا ھەڵدەبەستن، وە واگومان دەبەن زاتی پیرۆزی اللە شەریک و ھاوەڵی ھەیە، ئەو زاتەی كه بەدیھێناون و ڕزق و ڕۆزی داون؟! info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مشهد فزع الكفار يوم القيامة مشهد عظيم.
دیمەنی ترس و بیمی بێباوەڕان لە ڕۆژی دواییدا دیمەنێکی زۆر گەورەیە. info

• محل نفع الإيمان في الدنيا؛ لأنها هي دار العمل.
جێگای سوود و قازانجی ئیمان و باوەڕ ژیانی دونیایە، چونكە دونیا ماڵ و جێگای کار و کردەوەیە. info

• عظم خلق الملائكة يدل على عظمة خالقهم سبحانه.
گەورەیی بەدیھێنانی فریشتەکان بەڵگەیە لەسەر گەورەیی خالق و بەدیھێنەرەکەیان (سبحانە و تعالی). info