ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
6 : 34

وَيَرَى ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ ٱلَّذِيٓ أُنزِلَ إِلَيۡكَ مِن رَّبِّكَ هُوَ ٱلۡحَقَّ وَيَهۡدِيٓ إِلَىٰ صِرَٰطِ ٱلۡعَزِيزِ ٱلۡحَمِيدِ

زانایانی ناو ھاوەڵان و ئەوانەیش لە زانایانی ئەھلی کتاب باوەڕیان ھێناوە، ئەوە دەبینن و شاھیدی ئەوە دەدەن ئەوەی پەروەردگارت لە وەحی و نیگا بۆی دابەزاندوویت تەنھا ھەر ئەوە ڕاستە و ھیچ گومانیشی تێدا نییە، وە ڕێنموونی خەڵکیش دەکات بۆ ڕێگا و ڕێبازی زاتێک کە زۆر بە دەسەڵاتە و ھیچ کەس ناتوانێت زاڵ بێت بەسەریدا، وە سوپاسکراویشە لە دونیا و دواڕۆژدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• سعة علم الله سبحانه المحيط بكل شيء.
فراوانی عیلم و زانستی اللە (سبحانە و تعالی) کە دەوری ھەموو شتێکی داوە. info

• فضل أهل العلم.
فەزڵ و چاکەی زانایان و ئەھلی عیلم. info

• إنكار المشركين لبعث الأجساد تَنَكُّر لقدرة الله الذي خلقهم.
نکۆڵی کردنی بتپەرست و موشریکەکان لە زیندوو کردنەوەی جەستە و لاشەکان پاش مردنیان، نکۆڵی کردنی دەسەڵاتی زاتی اللە یە کە لەسەرەتاوە بەدیھێناون. info