ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
50 : 34

قُلۡ إِن ضَلَلۡتُ فَإِنَّمَآ أَضِلُّ عَلَىٰ نَفۡسِيۖ وَإِنِ ٱهۡتَدَيۡتُ فَبِمَا يُوحِيٓ إِلَيَّ رَبِّيٓۚ إِنَّهُۥ سَمِيعٞ قَرِيبٞ

- ئەی پێغەمبەر - بەو بتپەرست و موشریک و بێباوەڕانە بڵێ: ئەگەر من گومڕابم لەو ھەق و ڕاستییەی پێم ڕاگەیاندوون، ئەوە زەرەر و زیانی ئەو گومڕابوونە تەنھا بۆ خۆمە و ھیچ کاریگەری نابێت لەسەر ئێوە، وە ئەگەر لەسەر ھیدایەت و ڕێنموونیش بم ئەوە بەھۆی ئەو وەحی و نیگایەوەیە کە پەروەردگارم بۆی کردووم، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری گوفتاری بەندەکانیەتی، وە زۆر نزیکە ھیچ شتێک ڕێگر نابێت لە بیستنی ئەوەی دەیڵێم. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مشهد فزع الكفار يوم القيامة مشهد عظيم.
دیمەنی ترس و بیمی بێباوەڕان لە ڕۆژی دواییدا دیمەنێکی زۆر گەورەیە. info

• محل نفع الإيمان في الدنيا؛ لأنها هي دار العمل.
جێگای سوود و قازانجی ئیمان و باوەڕ ژیانی دونیایە، چونكە دونیا ماڵ و جێگای کار و کردەوەیە. info

• عظم خلق الملائكة يدل على عظمة خالقهم سبحانه.
گەورەیی بەدیھێنانی فریشتەکان بەڵگەیە لەسەر گەورەیی خالق و بەدیھێنەرەکەیان (سبحانە و تعالی). info