ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
44 : 34

وَمَآ ءَاتَيۡنَٰهُم مِّن كُتُبٖ يَدۡرُسُونَهَاۖ وَمَآ أَرۡسَلۡنَآ إِلَيۡهِمۡ قَبۡلَكَ مِن نَّذِيرٖ

وە ئێمە پێش قورئان ھیچ کتێب و پەرتووکێکمان بۆ قوڕەیش نەناردبوو بۆ ئەوەی بیخوێننەوە و دیراسەتی بکەن، وە ئەو کتێبە ڕێنموونیان بکات کە ئەم قورئانە درۆ و دەلەسە و ھەڵبەستراوی دەستی موحەممەد خۆیەتی، وە پێش تۆ - ئەی پێغەمبەر- ھیچ پێغەمبەرێکی ترمان بۆ نەناردوون بیانترسێنێت بەسزای ئاگری دۆزەخ. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• التقليد الأعمى للآباء صارف عن الهداية.
چاولێکەری کوێرانەی باوباپیران ھۆکاری لادانه لە ھیدایەت و ڕێنموونی. info

• التفكُّر مع التجرد من الهوى وسيلة للوصول إلى القرار الصحيح، والفكر الصائب.
بیرکردنەوە بەخۆداماڵین لە ھەواو ئارەزوو ھۆکارێکە بۆ گەیشتن بەبڕیاردانی ڕاست و بیر و ھزری دروست. info

• الداعية إلى الله لا ينتظر الأجر من الناس، وإنما ينتظره من رب الناس.
بانگخوازێک بانگەواز بۆ لای اللە تەعالا بکات ھیچ کاتێک چاوەڕوانی پاداشت و کرێی و دەستخۆشی خەڵکی ناکات، بەڵکو ئەوە لە پەروەردگاری ھەموو خەڵک چاوەڕوان دەکات. info