ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
22 : 34

قُلِ ٱدۡعُواْ ٱلَّذِينَ زَعَمۡتُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ لَا يَمۡلِكُونَ مِثۡقَالَ ذَرَّةٖ فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَلَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا لَهُمۡ فِيهِمَا مِن شِرۡكٖ وَمَا لَهُۥ مِنۡهُم مِّن ظَهِيرٖ

- ئەی پێغەمبەر- بەو بتپەرست و موشریکانە بڵێ: ئەوانەی بە خوای خۆتانیان دەزانن جگە لە اللە تەعالا ئادەی بانگیان بکەن بۆ ئەوەی سوود و قازانجتان پێ بگەیەنن، یان زەرەر و زیان و ناڕەحەتیتان لەسەر ھەڵگرن، ئەوان ھێندەی تۆزقاڵە زەڕەیەکیان لە ئاسمانەکان و زەوی بەدەست نییە وخاوەنی نین، وە ئەوان ھاوبەش و شەریکی اللە تەعالایش نەبوون لە بەدیھێنانی ئاسمانەکان و زەوی، وە پشتیوان و یارمەتیدەریشی نەبوون، ئەو زاتە پیرۆزە بێ نیازە و پێویستی بە ھاوبەش و شەریک ویارمەتیدەر نییە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الشكر يحفظ النعم، والجحود يسبب سلبها.
سوپاس و ستایش کردن ناز و نیعمەتەکان دەپارێزن، وە نکۆڵی کردن ناشکوریش ھۆکاری نەمانیانە. info

• الأمن من أعظم النعم التي يمتنّ الله بها على العباد.
ئەمن و ئاسایش گەورەترین نیعمەت و بەخششە کە اللە تەعالا منەتی پێ دەکات بەسەر بەندەکانیدا. info

• الإيمان الصحيح يعصم من اتباع إغواء الشيطان بإذن الله.
باوەڕی ڕاست و دروست بەیارمەتی اللە تەعالا مرۆڤ دەپارێزێت لە شوێنکەوتنی گومڕاكردنی شەیتان. info

• ظهور إبطال أسباب الشرك ومداخله كالزعم بأن للأصنام مُلْكًا أو مشاركة لله، أو إعانة أو شفاعة عند الله.
دەرکەوتنی بەتاڵ بوونەوەی ھۆکارەکانی ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و ئەو کەلێنانەی لێوەی دەچێتە ژوورەوە، وەک ئەوەی گومانت وابێت بتەکان خاوەن موڵکن و شتیان بەدەستە، یان ھاوبەشی اللە تەعالان، یان پشتیوان و یارمەتیدەری ئەون، یان شەفاعەتکارن لای ئەو بۆ ھەر کەسێک بیانەوێت . info