ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
18 : 34

وَجَعَلۡنَا بَيۡنَهُمۡ وَبَيۡنَ ٱلۡقُرَى ٱلَّتِي بَٰرَكۡنَا فِيهَا قُرٗى ظَٰهِرَةٗ وَقَدَّرۡنَا فِيهَا ٱلسَّيۡرَۖ سِيرُواْ فِيهَا لَيَالِيَ وَأَيَّامًا ءَامِنِينَ

لە نێوان خەڵکی سەبەء لە یەمەن و لە نێوان گوند و شارەکانی شام کە پیت و بەرەکەت دارمان کردبوون، چەند گوند و شارێکی تری نزیک لە یەکمان دانابوو، وە ڕێگای نزیکمان بۆ ڕۆیشتن لە نێوان ئەو شار و گوندانە دانابوو، بەشێوەیەک لە گوندێکەوە دەچوون بۆ گوندێکی تر بەبێ ئەوەی ھەست بە ماندووبوون و ناڕەحەتی بکەن تا دەگەیشتنە شام، وە پێمان وتن: چەند شەو و ڕۆژ بە ئارامی و بێ ترس لە دوژمن و برسێتی و تینویەتی بەو ڕێگایانەدا بڕۆن کە دەتانەوێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الشكر يحفظ النعم، والجحود يسبب سلبها.
سوپاس و ستایش کردن ناز و نیعمەتەکان دەپارێزن، وە نکۆڵی کردن ناشکوریش ھۆکاری نەمانیانە. info

• الأمن من أعظم النعم التي يمتنّ الله بها على العباد.
ئەمن و ئاسایش گەورەترین نیعمەت و بەخششە کە اللە تەعالا منەتی پێ دەکات بەسەر بەندەکانیدا. info

• الإيمان الصحيح يعصم من اتباع إغواء الشيطان بإذن الله.
باوەڕی ڕاست و دروست بەیارمەتی اللە تەعالا مرۆڤ دەپارێزێت لە شوێنکەوتنی گومڕاكردنی شەیتان. info

• ظهور إبطال أسباب الشرك ومداخله كالزعم بأن للأصنام مُلْكًا أو مشاركة لله، أو إعانة أو شفاعة عند الله.
دەرکەوتنی بەتاڵ بوونەوەی ھۆکارەکانی ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و ئەو کەلێنانەی لێوەی دەچێتە ژوورەوە، وەک ئەوەی گومانت وابێت بتەکان خاوەن موڵکن و شتیان بەدەستە، یان ھاوبەشی اللە تەعالان، یان پشتیوان و یارمەتیدەری ئەون، یان شەفاعەتکارن لای ئەو بۆ ھەر کەسێک بیانەوێت . info