ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
15 : 34

لَقَدۡ كَانَ لِسَبَإٖ فِي مَسۡكَنِهِمۡ ءَايَةٞۖ جَنَّتَانِ عَن يَمِينٖ وَشِمَالٖۖ كُلُواْ مِن رِّزۡقِ رَبِّكُمۡ وَٱشۡكُرُواْ لَهُۥۚ بَلۡدَةٞ طَيِّبَةٞ وَرَبٌّ غَفُورٞ

بێگومان بۆ ھۆز و خەڵکی سەبەء لەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بووبون بەڵگە و نیشانەی ڕوون و ئاشکرا ھەبوون لەسەر قودرەت و دەسەڵاتی اللە تەعالا و ئەو ناز و نیعمەتانەی بەسەریدا ڕشتبوون، ئەویش دوو باخ و باخات لای ڕاست و چەپی ئەو شوێنەی تێیدا نیشتەجێ بووبون ھەبوو، وە پێمان وتن: لە ڕزق و ڕۆزی پەروەردگارتان بخۆن و شوکر و سوپاسی نیعەتەکانی بکەن، شارەکەیشتان شارێکی خۆش و پاکوخاوێن و جوان و دڵگیرە، وە پەروەردگارێکی لێبوردەیشتان ھەیە، لە گوناھ و تاوانی ھەر کەسێک خۆش دەبێت تەوبە بکات و بگەڕێتەوە بۆ لای. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الشكر يحفظ النعم، والجحود يسبب سلبها.
سوپاس و ستایش کردن ناز و نیعمەتەکان دەپارێزن، وە نکۆڵی کردن ناشکوریش ھۆکاری نەمانیانە. info

• الأمن من أعظم النعم التي يمتنّ الله بها على العباد.
ئەمن و ئاسایش گەورەترین نیعمەت و بەخششە کە اللە تەعالا منەتی پێ دەکات بەسەر بەندەکانیدا. info

• الإيمان الصحيح يعصم من اتباع إغواء الشيطان بإذن الله.
باوەڕی ڕاست و دروست بەیارمەتی اللە تەعالا مرۆڤ دەپارێزێت لە شوێنکەوتنی گومڕاكردنی شەیتان. info

• ظهور إبطال أسباب الشرك ومداخله كالزعم بأن للأصنام مُلْكًا أو مشاركة لله، أو إعانة أو شفاعة عند الله.
دەرکەوتنی بەتاڵ بوونەوەی ھۆکارەکانی ھاوەڵ بڕیاردان بۆ اللە تەعالا و ئەو کەلێنانەی لێوەی دەچێتە ژوورەوە، وەک ئەوەی گومانت وابێت بتەکان خاوەن موڵکن و شتیان بەدەستە، یان ھاوبەشی اللە تەعالان، یان پشتیوان و یارمەتیدەری ئەون، یان شەفاعەتکارن لای ئەو بۆ ھەر کەسێک بیانەوێت . info