ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
32 : 34

قَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُوٓاْ أَنَحۡنُ صَدَدۡنَٰكُمۡ عَنِ ٱلۡهُدَىٰ بَعۡدَ إِذۡ جَآءَكُمۖ بَلۡ كُنتُم مُّجۡرِمِينَ

ئەوانەی خەڵک شوێنیان کەوتوون و خۆیان بەگەورە دادەنا لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا بەوانە دەڵێن کە لە دونیادا دەیانچەوساندنەوە: ئایا ئێمە ڕێگریمان کردن لەوەی شوێن ئەو ھیدایەتە بکەون کە موحەممەد بۆی ھێنابوون؟! نەخێر بەڵکو خۆتان تاوانبار بوون و حەزتان لە خراپە و بڵاوکردنەوەی خراپەکاری بوو. info
التفاسير:

external-link copy
33 : 34

وَقَالَ ٱلَّذِينَ ٱسۡتُضۡعِفُواْ لِلَّذِينَ ٱسۡتَكۡبَرُواْ بَلۡ مَكۡرُ ٱلَّيۡلِ وَٱلنَّهَارِ إِذۡ تَأۡمُرُونَنَآ أَن نَّكۡفُرَ بِٱللَّهِ وَنَجۡعَلَ لَهُۥٓ أَندَادٗاۚ وَأَسَرُّواْ ٱلنَّدَامَةَ لَمَّا رَأَوُاْ ٱلۡعَذَابَۚ وَجَعَلۡنَا ٱلۡأَغۡلَٰلَ فِيٓ أَعۡنَاقِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْۖ هَلۡ يُجۡزَوۡنَ إِلَّا مَا كَانُواْ يَعۡمَلُونَ

شوێنکەوتەکانیش ئەوانەی کە گەورەکانیان دەیانچەوساندنەوە بەوانە دەڵێن کە ملھوڕ و خۆبەزلزان بوون لەبەرامبەر ھەق و ڕاستیدا: بەڵکو فڕوفێڵێ شەو و ڕۆژی ئێوە بوو ڕێگری لە ئێمە کرد شوێن ھیدایەت و ڕێنموونی نەکەوین، کاتێک فەرمانتان پێدەکردین کافر و بێباوەڕ بین بە اللە تەعالا، وە شەریک و ھاوەڵی بۆ بڕیار بدەین لە پەرستنەکانماندا، ھەموویان پەشیمانی خۆیان دەشارنەوە لەوەی لەسەری بوون لەکوفر و بێباوەڕی کاتێک سزای سەخت دەبینن، وە دڵنیا بوونەوە کە سزا دەدرێن، وە زنجیر و تەوقمان کردە ملی بێباوەڕان، وە ئەم تۆڵە و سزایە نادرێن ئیللا بەھۆی ئەو کار و کردەوانەوە نەبێت لە دونیا ئەنجامیان دابوو، لە پەرستنی غەیرە اللە تەعالا و کردنی گوناھ و تاوان و سەرپێچی. info
التفاسير:

external-link copy
34 : 34

وَمَآ أَرۡسَلۡنَا فِي قَرۡيَةٖ مِّن نَّذِيرٍ إِلَّا قَالَ مُتۡرَفُوهَآ إِنَّا بِمَآ أُرۡسِلۡتُم بِهِۦ كَٰفِرُونَ

ھیچ پێغەمبەرێکمان لەھیچ گوند و شارێک نەناردووە کە خەڵکەکەی ترساند بێت بەسزای اللە تەعالا، ئیللا خۆشگوزەرانەکان و ئەوانەی لەناو ناز و نیعمەت و خاوەنی دەسەڵات و پلە وپایە بوون پێیان دەوتن: بێگومان ئێمە بێباوەڕ و کافرین بەوەی ئێوە ھێناوتانەوە و پێی ھاتوون. info
التفاسير:

external-link copy
35 : 34

وَقَالُواْ نَحۡنُ أَكۡثَرُ أَمۡوَٰلٗا وَأَوۡلَٰدٗا وَمَا نَحۡنُ بِمُعَذَّبِينَ

خاوەن پلە و پایە و خۆشگوزەرانەکان بەفەخر و شانازییەوە وتیان: ئێمە دەوڵەمەندین و سامان و ماڵ و منداڵمان زۆرترە، وە ئەوەی ئێوە وایدەزانن کە ئێمە لە دواڕۆژدا سزا ئەدرێین ھەمووی درۆ و دەلەسەیە و شتی وانییە، ئێمە نە لەدونیا و نە لەدواڕۆژیشدا ھەرگیز سزا نادرێین. info
التفاسير:

external-link copy
36 : 34

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ وَيَقۡدِرُ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَ ٱلنَّاسِ لَا يَعۡلَمُونَ

- ئەی پێغەمبەر - بەو فیز زل و لەخۆباییانەی کە ناز و نیعمەتیان پێدراوە بڵێ: پەروەردگارم ڕزق و ڕۆزی بۆ ھەر کەسێک بیەوێت زیاد و فراوان دەکات تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا شوکر و سوپاسی دەکات یان سپڵە و ناشکورە، وە ڕزق و ڕۆزیش خۆیشی دەگرێتەوە لەھەر کەسێک خۆی بیەوێت تاوەکو تاقی بکاتەوە ئایا ئارام دەگرێت لەسەری یان ناڕەزایی دەردەبڕێت؟ بەڵام زۆربەی خەڵکی نازانن کە اللە تەعالا دانا و کاربەجێیە، بە حیکمەتێکی زۆر نەبێت ھیچ بڕیارێک نادات، ئەوەی زانی زانی و ھەستی پێکرد، ئەوەیشی نەفام و نەزان بوو نەیزانی و ھەستی پێ نەکرد. info
التفاسير:

external-link copy
37 : 34

وَمَآ أَمۡوَٰلُكُمۡ وَلَآ أَوۡلَٰدُكُم بِٱلَّتِي تُقَرِّبُكُمۡ عِندَنَا زُلۡفَىٰٓ إِلَّا مَنۡ ءَامَنَ وَعَمِلَ صَٰلِحٗا فَأُوْلَٰٓئِكَ لَهُمۡ جَزَآءُ ٱلضِّعۡفِ بِمَا عَمِلُواْ وَهُمۡ فِي ٱلۡغُرُفَٰتِ ءَامِنُونَ

ئەو ماڵ و سەروەت و سامان و مناڵ و کوڕ و کاڵەی فەخر و شانازی پێوە دەکەن شتێک نییە لای ئێمە پلە و پایەتانی پێ بەرز ببێتەوە و بتانگەیەنێت بە ڕەزامەندی اللە تەعالا، بەڵام ئەوەی باوەڕی بە اللە ھێناوە و کارو کردەوە چاکەکانی کردووە، پاداشتی دوو بەرامبەری بۆ ھەیە، ماڵ و سەروەت و سامانەکەی لە ئێمە نزیکی دەکانەوە کاتێک لەپێناو اللە تەعالا و ڕەزامەندی ئەودا دەیبەخشێت، وە مناڵەکانیشی نزای خێری بۆ دەکەن، ئا ئەوانە، ئەو باوەڕدارانەی کار و کردەوە چاکەکانیان ئەنجامداوە پاداشتی چەند بەرامبەریان بۆ ھەیە لەپاداشتی ئەو حەسەنات و چاکانەی ئەنجامیانداوە، لەبەھەشتیشدا لە کۆشکە بەرزەکاندان، دڵنیا و بێ ترسن لەسزادان و مردن و بڕینەوەی ناز و نیعمەت و بەخششەکانیان. info
التفاسير:

external-link copy
38 : 34

وَٱلَّذِينَ يَسۡعَوۡنَ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ فِي ٱلۡعَذَابِ مُحۡضَرُونَ

وە ئەو بێباوەڕانەی ھەموو ھەوڵ و کۆششێکی خۆیان بەخەرج دەدەن لەپێناو بەلاڕێدا بردنی خەڵکی لە ئایەت و نیشانەکانی ئێمە، وە تێدەکۆشن لەپێناو گەیشتن بەئامانجەکانیان، ئەوانە خەسارۆمەندی دونیا و سزادراوی دواڕۆژن. info
التفاسير:

external-link copy
39 : 34

قُلۡ إِنَّ رَبِّي يَبۡسُطُ ٱلرِّزۡقَ لِمَن يَشَآءُ مِنۡ عِبَادِهِۦ وَيَقۡدِرُ لَهُۥۚ وَمَآ أَنفَقۡتُم مِّن شَيۡءٖ فَهُوَ يُخۡلِفُهُۥۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلرَّٰزِقِينَ

- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: بێگومان پەروەردگارم (سبحانە وتعالی) ڕزق و ڕۆزی ھەر کام لەبەندەکانی بوێت فراوانی دەکات، وە کەم و تەنگەڵانیشی دەکات لەسەر ھەر کەسێکیان خۆی بیەوێت، ھەر شتێک ببەخشن لەپێناو اللە تەعالا، بێگومان ئەو زاتە پیرۆزە ھەر لەدونیا جێگەکەی بەچاکتر لەوەی بەخشیوتانە پڕ دەکاتەوە بۆتان، وە لە دواڕۆژیشدا پاداشتی نەبڕاوەتان بۆ ئامادە دەکات، وە اللە تەعالا چاکترینی ڕۆزی دەرانە، ھەر کەسێک داوای ڕزق و ڕۆزی دەکات با ھانا بۆ ئەو بەرێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• تبرؤ الأتباع والمتبوعين بعضهم من بعض، لا يُعْفِي كلًّا من مسؤوليته.
خۆ بەری کردنی شوێنکەوتەکان و شوێنکەوتووان ھەندێکیان لەھەندێکی تریان، ھیچ کاتێک لێپرسراویەتی ھیچ کامێکیان ناسڕێتەوە لێیان نابورێت. info

• الترف مُبْعِد عن الإذعان للحق والانقياد له.
خۆشگوزەرانی ھۆکاری دوورکەوتنەوەیە لەشوێنکەوتنی ھەق و ملکەچ بوون بۆی. info

• المؤمن ينفعه ماله وولده، والكافر لا ينتفع بهما.
باوەڕدار ماڵ و سەروەت و سامان و مناڵەکانی سوودی پێدەگەیەنێت، بەپێچەوانەی بێباوەڕەوە کە سوودیان لێ نابینێت. info

• الإنفاق في سبيل الله يؤدي إلى إخلاف المال في الدنيا، والجزاء الحسن في الآخرة.
ماڵ بەخشین لەپێناو اللە تەعالا، ھەر لە دونیا دەبێتە ھۆی پڕ بوونەوەی شوێنەکەی، وە لە دواڕۆژیشدا دەبێتە ھۆی بەدەستھێنانی پاداشتی نەبڕاوە. info