ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
63 : 33

يَسۡـَٔلُكَ ٱلنَّاسُ عَنِ ٱلسَّاعَةِۖ قُلۡ إِنَّمَا عِلۡمُهَا عِندَ ٱللَّهِۚ وَمَا يُدۡرِيكَ لَعَلَّ ٱلسَّاعَةَ تَكُونُ قَرِيبًا

- ئەی پێغەمبەر - بتپەرست و موشریکەکان پرسیارت لێدەکەن لە بارەی ڕۆژی دواییەوە، نەک لەبەر ئەوەی شارەزابن بەڵکو پرسیارێکت لێ دەکەن مەبەستیان نکۆڵی کردن و بەدرۆزانینی ڕۆژی دواییە، ھەروەھا جولەکەکانیش پرسیارت لێدەکەن لەبارەی ڕۆژی دواییەوە، چی کاتێک دێت؟ تۆیش بەوانە بڵێ: زانینی ھاتنی ڕۆژی دوایی لای اللە تەعالایە، من ھیچ شتێک لەو بارەیەوە نازانم، - ئەی پێغەمبەر- تۆ چوزانیت لەوانەی ھاتنی ڕۆژی دوایی نزیک بێت؟ info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• اختصاص الله بعلم الساعة.
زانینی ڕۆژی دوایی تایبەتە بە اللە تەعالاوە. info

• تحميل الأتباع كُبَرَاءَهُم مسؤوليةَ إضلالهم لا يعفيهم هم من المسؤولية.
بەرپرسیاریەتی گومڕابوونیان و خستە ئەستۆی لێپرسراوان و گەورەکانیانەوە لەلایەن شوێنکەوتوانیانەوە، ھیچ لەبەرپرسیاریەتی ئەمان کەم ناکاتەوە و لايان نادات. info

• شدة التحريم لإيذاء الأنبياء بالقول أو الفعل.
ئازاردانی پێغەمبەران بە گوفتار و کردار زۆر حەرامە. info

• عظم الأمانة التي تحمّلها الإنسان.
گەورەیی ئەو سپاردەی کە مرۆڤ ھەڵیدەگرێت. info