ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
22 : 33

وَلَمَّا رَءَا ٱلۡمُؤۡمِنُونَ ٱلۡأَحۡزَابَ قَالُواْ هَٰذَا مَا وَعَدَنَا ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥ وَصَدَقَ ٱللَّهُ وَرَسُولُهُۥۚ وَمَا زَادَهُمۡ إِلَّآ إِيمَٰنٗا وَتَسۡلِيمٗا

باوەڕداران کاتێک ئەو دەستە و تاقمانەیان بینی کە کۆبوونەتەوە بۆ کوشتار و جەنگ كردن لەگەڵیان، وتیان: ئەمە ئەو تاقیکردنەوە و ناڕەحەتی و سەرکەوتنانەیە کە اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی بەڵێنیان پێدابووین، اللە تەعالا و پێغەمبەرەکەی لەمەدا ڕاستیان کرد، ھەرچییەکیان وت ھاتەدی، لەبەر ئەوە بینین و تەماشاکردنی ئەو دەستە و تاقمانەی ھێزی کوفر کە چوار دەوریان دابوون تەنھا باوەڕیان بە اللە تەعالا و ملکەچییان بۆی پێی زیاد کرد. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الآجال محددة؛ لا يُقَرِّبُها قتال، ولا يُبْعِدُها هروب منه.
کاتی مردنی ھەموو مرۆڤێک دیاری کراوە، بۆیە جەنگ و کوشتار نزیکی ناکاتەوە، وە ڕاکردن لێیشی ھیچ کاتێک مردن دوور ناخاتەوە. info

• التثبيط عن الجهاد في سبيل الله شأن المنافقين دائمًا.
سارد کردنەوەی خەڵکی لە جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا ھەمیشە کاری دووڕوەکان بووە. info

• الرسول صلى الله عليه وسلم قدوة المؤمنين في أقواله وأفعاله.
پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) لە گوفتار و کرداریدا پێشەنگ و قدوەیە بۆ باوەڕداران. info

• الثقة بالله والانقياد له من صفات المؤمنين.
متمانە بوون بە اللە تەعالا و ملکەچ بوونی فەرمان و بڕیارەکانی یەکێک لەسیفاتە ھەرە جوانەکانی باوەڕداران. info