ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

الأحزاب

គោល​បំណងនៃជំពូក:
بيان عناية الله بنبيه صلى الله عليه وسلم، وحماية جنابه وأهل بيته.
جەخت کردنەوە لەسەر یارمەتی و چاودێری اللە تەعالا بۆ پێغەمبەرەکەی (صلی اللە علیە وسلم) وە پارێزگاری کردنی پلەوپایەی بەڕێزی و ئەھل و بەیت و بنەماڵەکەی. info

external-link copy
1 : 33

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّبِيُّ ٱتَّقِ ٱللَّهَ وَلَا تُطِعِ ٱلۡكَٰفِرِينَ وَٱلۡمُنَٰفِقِينَۚ إِنَّ ٱللَّهَ كَانَ عَلِيمًا حَكِيمٗا

- ئەی پێغەمبەر- خۆت و ئەو باوەڕدارانەیشی لە گەڵتدان لەسەر تەقوای اللە تەعالا دامەزراوبن بە بەجێھێنانی فەرمانەکانی و دوور کەوتنەوە لە ڕێگرییەکانی، وە تەنھا لەویش بترسن، وە گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری بێباوەڕان و دووڕوان مەبە لەوەی ئارەزوویان پێی خۆشە، بێگومان اللە تەعالا زۆر زانایە بەو فڕوفێڵەی بێباوەڕان و دووڕوەکان ئەیکەن، وە زۆریش داناو کاربەجێیە لە بەدیھێنراوەکانی و بەڕێوەبردنیدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• لا أحد أكبر من أن يُؤْمر بالمعروف ويُنْهى عن المنكر.
ھیچ کەسێک لەوە گەورەتر نیە ولەسەر وو فەرمان کردن بەچاکە وڕێگری کردن لەخراپە نیە، ئەوەتانێ الللە تەعالا بە پێغەمبەرەکەی دەەفەرموێت: تەقوای اللە تەعالا بکە. info

• رفع المؤاخذة بالخطأ عن هذه الأمة.
ھەڵگرتنی گوناھ و تاوان لەسەر ئوممەتی ئیسلام ئەگەر ھاتوو کارێکی بەھەڵە و نەزانینیان کرد. info

• وجوب تقديم مراد النبي صلى الله عليه وسلم على مراد الأنفس.
واجبە ئەو شتەی مەبەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم) پێش بخرێت بەسەر ئەو شتەی کە نەفس و دەروون مەبەستیەتی. info

• بيان علو مكانة أزواج النبي صلى الله عليه وسلم، وحرمة نكاحهنَّ من بعده؛ لأنهن أمهات للمؤمنين.
دەرخستن و ڕوونکردنەوەی پلە و پایەی خێزانەکانی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، وە حەرام بوونی خواستنیان دوای مردنی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم)، چونکە ئەوانە دایکی باوەڕدارانن. info