ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
27 : 32

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا نَسُوقُ ٱلۡمَآءَ إِلَى ٱلۡأَرۡضِ ٱلۡجُرُزِ فَنُخۡرِجُ بِهِۦ زَرۡعٗا تَأۡكُلُ مِنۡهُ أَنۡعَٰمُهُمۡ وَأَنفُسُهُمۡۚ أَفَلَا يُبۡصِرُونَ

ئایا ئەوانەی باوەڕیان بە زیندووبونەوە نییە، نابینن کە بێگومان ئێمە ئەو ئاو و بارانە دەنێرین بۆ ئەو زەوییە وشک و ڕەقانەی کە ھیچ جۆرە ڕووەک و گژوگیایەکی لێ نییە، دوای بە ھۆی ئەو بارانەوە لەو زەوییە وشک و مردووە کشتوکاڵ و دانەوێڵە و گژوگیا دەردەھێنین کە خۆیان و ئاژەڵ و مەڕ و ماڵاتەکانیشیان لێی دەخۆن؟! ئایا ئەوانە بەچاوی خۆیان ئەوە نابینن، وە نازانن ئەوەی ڕووەکی لە زەوی وشک و ڕەق سەوز کرد و دەرھێنا دەسەڵاتی ئەوەیشی ھەیە کە مردووەکان زیندوو بکاتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• عذاب الكافر في الدنيا وسيلة لتوبته.
سزای بێباوەڕان لە دونیادا ھۆکارێکە بۆ تەوبە کردن و گەڕانەوە بۆ لای اللە تەعالا. info

• ثبوت اللقاء بين نبينا صلى الله عليه وسلم وموسى عليه السلام ليلة الإسراء والمعراج.
چەسپاوی چاوپێکەوتنی نێوان پێغەمبەری خۆمان (صلی اللە علیە وسلم) و پێغەمبەر موسا (سەلامی اللە ی لێ بێت) لە شەوی ئیسراء و میعراجدا. info

• الصبر واليقين صفتا أهل الإمامة في الدين.
ئارامگرتن و دڵنیایی و یەقین دوو سیفەتی جوانی ئەو کەسانەن کە پێشەوایەتی خەڵکی دەکەن لە دیندا. info