ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
33 : 31

يَٰٓأَيُّهَا ٱلنَّاسُ ٱتَّقُواْ رَبَّكُمۡ وَٱخۡشَوۡاْ يَوۡمٗا لَّا يَجۡزِي وَالِدٌ عَن وَلَدِهِۦ وَلَا مَوۡلُودٌ هُوَ جَازٍ عَن وَالِدِهِۦ شَيۡـًٔاۚ إِنَّ وَعۡدَ ٱللَّهِ حَقّٞۖ فَلَا تَغُرَّنَّكُمُ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَا وَلَا يَغُرَّنَّكُم بِٱللَّهِ ٱلۡغَرُورُ

- ئەی خەڵکینە - لە پەروەردگارتان بترسن و پارێزکاربن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە ڕێگریەکانی، وە بترسن لە سزای ڕۆژێک باوک بۆ مناڵەکەی ھیچ پێ ناکرێت، وە مناڵێکیش بۆ باوکی ھیچی پێ ناکرێت ، بێگومان بەڵێنی اللە تەعالا بەپاداشت دانەوەی خواناسان و تۆڵە لێسەندنەوە لە خراپەکاران لە ڕۆژی قیامەتدا بەڵێنێکی ھەق و ڕاست و جێگیرە و ھەر دێتە دی و ھیچ شتێک ناتوانێت ببێت بە ڕێگر لە ڕوودانی، ئەی باوەڕداران ژیانی دونیا بەخۆشی و ڕابواردن و گاڵتە و گەپەکانی ھەڵتان نەخەڵەتێنێت، وە شەیتانیش بەبیانووی لێبوردەیی و بەزەیی و ئارامگری اللە تەعالا و دواخستنی سزای لەسەرتان فریوتان نەدات. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نقص الليل والنهار وزيادتهما وتسخير الشمس والقمر: آيات دالة على قدرة الله سبحانه، ونعمٌ تستحق الشكر.
کەمکردنەوەی کاتی شەو و ڕۆژ و زیادکردنیان و ڕامھێنانی خۆر و مانگ بۆ خەڵکی: ھەر ھەمووی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا، وە هەموو نیعمەت و بەخششێکی ئەو زاتە پیرۆزەیە دەبێت شوکر و سوپاس بکرێت. info

• الصبر والشكر وسيلتان للاعتبار بآيات الله.
ئارامگری و شوکر و سوپاس دوو ھۆکارن بۆ پەند وەرگرتن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• الخوف من القيامة يقي من الاغترار بالدنيا، ومن الخضوع لوساوس الشياطين.
ترسان لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ دەپارێزێت لە فریوو خواردن بەژیانی دونیا، وە دەیشیپارێزێت لەملکەچ بوون و گەردنكەچی وەسوەسەکانی شەیتان. info

• إحاطة علم الله بالغيب كله.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتە غەیب و نادیارەکانی داوە. واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە. info