ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
32 : 31

وَإِذَا غَشِيَهُم مَّوۡجٞ كَٱلظُّلَلِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ فَمِنۡهُم مُّقۡتَصِدٞۚ وَمَا يَجۡحَدُ بِـَٔايَٰتِنَآ إِلَّا كُلُّ خَتَّارٖ كَفُورٖ

ئەگەر ھاتوو ئەو بێباوەڕانه شەپۆلی دەریاکان ھاوشێوەی شاخ و ھەورەکان لەھەموو لایەکەوە دەوریدان و دایپۆشین، ئەو کاتەی ترسی خنکان و نوقم بوونیان ھەبێت زۆر بەدڵسۆزانە تەنھا ھاوار لە اللە تەعالا دەکەن و ھانای بۆ دەبەن، جا کاتیک اللە تەعالا ھات بەھانایانەوە و گەیاندنیەوە وشکانی و لە خنکان و نوقم بوون ڕزگاری کردن، ئەوسا ھەندێکیان دەبینی مامناوەندە و سوپاس و شوکری اللە تەعالا بەتەواوی ناکات، تێیشیاندایە نکۆڵی لە نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکات، کەس نکۆڵی لە نیشانەکانی ئێمە ناکات جگە لە پەیمان شکێنێکی ناشکور و سپڵە نەبێت، کوفری نیعمەتەکانی اللە تەعالا دەکات و شوکری ئەو پەروەردگارە ناکات کە ناز و نیعمەتەکانی خۆی بەسەردا ڕشتوون، وەک ئەوەی بەڵێنیدا بە اللە تەعالا ئەگەر ھاتوو ڕزگاری کرد ئەوا یەکێک دەبێت لە سوپاسگوزاران و شوکرانەبژێران، کەچی کاتێک ڕزگاری کرد دیسان وەک پێشووتر گەرایەوە سەر بێباوەڕیەکەی خۆی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نقص الليل والنهار وزيادتهما وتسخير الشمس والقمر: آيات دالة على قدرة الله سبحانه، ونعمٌ تستحق الشكر.
کەمکردنەوەی کاتی شەو و ڕۆژ و زیادکردنیان و ڕامھێنانی خۆر و مانگ بۆ خەڵکی: ھەر ھەمووی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا، وە هەموو نیعمەت و بەخششێکی ئەو زاتە پیرۆزەیە دەبێت شوکر و سوپاس بکرێت. info

• الصبر والشكر وسيلتان للاعتبار بآيات الله.
ئارامگری و شوکر و سوپاس دوو ھۆکارن بۆ پەند وەرگرتن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• الخوف من القيامة يقي من الاغترار بالدنيا، ومن الخضوع لوساوس الشياطين.
ترسان لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ دەپارێزێت لە فریوو خواردن بەژیانی دونیا، وە دەیشیپارێزێت لەملکەچ بوون و گەردنكەچی وەسوەسەکانی شەیتان. info

• إحاطة علم الله بالغيب كله.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتە غەیب و نادیارەکانی داوە. واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە. info