ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
30 : 31

ذَٰلِكَ بِأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡحَقُّ وَأَنَّ مَا يَدۡعُونَ مِن دُونِهِ ٱلۡبَٰطِلُ وَأَنَّ ٱللَّهَ هُوَ ٱلۡعَلِيُّ ٱلۡكَبِيرُ

ھەموو ئەو وردەکاری و بەڕێوەبردن و ئەندازەگیریانە شاھیدی دەدەن لەسەر ئەوەی بێگومان تەنھا ھەر اللە تەعالا ھەق و ڕاستە، ئەو لە صیفات و ئەفعالیدا ھەق و ڕاستە و ھیچ کەسێکی تر وەک ئەو نییە، وە ئەوەی بتپەرست و موشریکەکان کردویانە بە خوای خۆیان و دەیانپەرستن باتڵ و ناھەق و پڕوپووچە، وە ھیچ بنەمایەکی نییە، وە بە دڵنیاییەوە اللە تەعالا بەرز و بڵندە بەزات و گەورەیی و ڕێز و شکۆی بەسەر تەواوی مەخلوقات و بەدیھێنراوەکانی تریدا، ھیچ کەس و شتێک لەسەروو بەرزی بڵندی ئەوەوە نییە، وە لەھەموو شتێکیش گەورەترە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نقص الليل والنهار وزيادتهما وتسخير الشمس والقمر: آيات دالة على قدرة الله سبحانه، ونعمٌ تستحق الشكر.
کەمکردنەوەی کاتی شەو و ڕۆژ و زیادکردنیان و ڕامھێنانی خۆر و مانگ بۆ خەڵکی: ھەر ھەمووی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا، وە هەموو نیعمەت و بەخششێکی ئەو زاتە پیرۆزەیە دەبێت شوکر و سوپاس بکرێت. info

• الصبر والشكر وسيلتان للاعتبار بآيات الله.
ئارامگری و شوکر و سوپاس دوو ھۆکارن بۆ پەند وەرگرتن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• الخوف من القيامة يقي من الاغترار بالدنيا، ومن الخضوع لوساوس الشياطين.
ترسان لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ دەپارێزێت لە فریوو خواردن بەژیانی دونیا، وە دەیشیپارێزێت لەملکەچ بوون و گەردنكەچی وەسوەسەکانی شەیتان. info

• إحاطة علم الله بالغيب كله.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتە غەیب و نادیارەکانی داوە. واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە. info