ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
29 : 31

أَلَمۡ تَرَ أَنَّ ٱللَّهَ يُولِجُ ٱلَّيۡلَ فِي ٱلنَّهَارِ وَيُولِجُ ٱلنَّهَارَ فِي ٱلَّيۡلِ وَسَخَّرَ ٱلشَّمۡسَ وَٱلۡقَمَرَۖ كُلّٞ يَجۡرِيٓ إِلَىٰٓ أَجَلٖ مُّسَمّٗى وَأَنَّ ٱللَّهَ بِمَا تَعۡمَلُونَ خَبِيرٞ

ئایا نابینیت و نەتزانیوە کە بێگومان اللە تەعالا لە کاتی شەو کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی ڕۆژی پێ زیاد بکات، وە لە کاتی ڕۆژیش کەم دەکاتەوە تاوەکو کاتی شەوی پێ زیاد بکات، وە خۆر و مانگی بۆ ڕامھێناون، وە خولگەکانیانی بە ئەندازەگیریەکی ورد دیاری کردووە، ھەر یەکەیان تا ئەو ماوەیەی بۆیان دیاری کراوە لەو خولگەی خۆیدا دەگەڕێن و دەسوڕێنەوە، وە بێگومان اللە تەعالا ئاگادارە بەو کار و کردەوانەی دەیانکەن، وە ھیچ شتێکی لەکار و کردەوەتان لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی چاکەکارانتان دەداتەوە و تۆڵەیش لە خراپەکارانتان دەکاتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نقص الليل والنهار وزيادتهما وتسخير الشمس والقمر: آيات دالة على قدرة الله سبحانه، ونعمٌ تستحق الشكر.
کەمکردنەوەی کاتی شەو و ڕۆژ و زیادکردنیان و ڕامھێنانی خۆر و مانگ بۆ خەڵکی: ھەر ھەمووی بەڵگە و نیشانەن لەسەر دەسەڵات و قودرەتی اللە تەعالا، وە هەموو نیعمەت و بەخششێکی ئەو زاتە پیرۆزەیە دەبێت شوکر و سوپاس بکرێت. info

• الصبر والشكر وسيلتان للاعتبار بآيات الله.
ئارامگری و شوکر و سوپاس دوو ھۆکارن بۆ پەند وەرگرتن لە ئایەتەکانی اللە تەعالا. info

• الخوف من القيامة يقي من الاغترار بالدنيا، ومن الخضوع لوساوس الشياطين.
ترسان لە ڕۆژی قیامەت مرۆڤ دەپارێزێت لە فریوو خواردن بەژیانی دونیا، وە دەیشیپارێزێت لەملکەچ بوون و گەردنكەچی وەسوەسەکانی شەیتان. info

• إحاطة علم الله بالغيب كله.
اللە تەعالا بەزانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو شتە غەیب و نادیارەکانی داوە. واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکە. info