ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
20 : 31

أَلَمۡ تَرَوۡاْ أَنَّ ٱللَّهَ سَخَّرَ لَكُم مَّا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِي ٱلۡأَرۡضِ وَأَسۡبَغَ عَلَيۡكُمۡ نِعَمَهُۥ ظَٰهِرَةٗ وَبَاطِنَةٗۗ وَمِنَ ٱلنَّاسِ مَن يُجَٰدِلُ فِي ٱللَّهِ بِغَيۡرِ عِلۡمٖ وَلَا هُدٗى وَلَا كِتَٰبٖ مُّنِيرٖ

- ئەی خەڵکینە - ئایا نەتانزانیوە و نەتانبینیوە بێگومان اللە تەعالا بۆی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە ئاسمانەکاندا ھەیە لە ڕۆژ و مانگ و ئەستێرەکان و بۆی ڕامھێناون، وە بۆیشی ئاسانکردوون کەسوود وەربگرن لەوەی لە زەویدا ھەیە لە گیانلەبەران و دار و درەخت و ڕووەک ھەر شتێکی تریش، وە ناز و نیعمەت و بەخششە دیارەکان کەبەچاو دەبینرێن ڕشتووە بەسەرتاندا، وەک جوانی لاشە و ڕووخسارتان، وە ناز و نیعمەتە نادیار و شاراوەکانیشی بەسەرتاندا ڕشتووە، وەک نیعمەتی عەقڵ و زانست، لەگەڵ بوونی ئەم نیعمەت و بەخششانە کەچی کەسانێک ھەن لەبارەی یەکخواپەرستی اللە وە بەبێ علیم و زانست و زانیاری کە پاڵپشت بێت بەوەحی و نیگا لەلایەن اللە وە یان پاڵپشت بەعەقڵێکی ڕۆشن، یان پاڵپشت بێت بە کتێبێک لەلایەن اللەوە دابەزی بێت موجادەلە و دەمەقاڵێ دەکەن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• نعم الله وسيلة لشكره والإيمان به، لا وسيلة للكفر به.
ناز ونیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا ھۆکارێکن بۆ شوکر و سوپاسکردن و باوەڕھێنان پێی، نەک ھۆکارێک بێت بۆ کوفر و بێباوەڕ بوون پێی. info

• خطر التقليد الأعمى، وخاصة في أمور الاعتقاد.
مەترسی چاولێکەری کوێرانە، بەتایبەت لەو بابەتانەی پەیوەستن بە عەقیدە و بیروباوەڕەوە. info

• أهمية الاستسلام لله والانقياد له وإحسان العمل من أجل مرضاته.
گرنگی تەسلیم بوون و ملکەچ بوون بۆ اللە تەعالا، وە کاری چاکردن لەپێناو بەدەستھێنانی ڕەزامەندی ئەو زاتە پیرۆزە. info

• عدم تناهي كلمات الله.
وشە و کەلامی اللە تەعالا ھەرگیز کۆتایی نایەت. info