ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
56 : 30

وَقَالَ ٱلَّذِينَ أُوتُواْ ٱلۡعِلۡمَ وَٱلۡإِيمَٰنَ لَقَدۡ لَبِثۡتُمۡ فِي كِتَٰبِ ٱللَّهِ إِلَىٰ يَوۡمِ ٱلۡبَعۡثِۖ فَهَٰذَا يَوۡمُ ٱلۡبَعۡثِ وَلَٰكِنَّكُمۡ كُنتُمۡ لَا تَعۡلَمُونَ

ئەوانەیشی کە اللە تەعالا زانیاری پێداون لە فریشتە و پێغەمبەران وتیان: بەدڵنیاییەوە ئێوە ئەوەندە ماونەتەوە کە اللە نوسیویەتی و پێشتر زانیویەتی، لەو ڕۆژەی کە بەدیھێناون تا ئەو ڕۆژەی زیندووتان دەکاتەوە کە ئێوە نکۆڵی لێدەکەن، بەڵام ئێوە نەتان دەزانی کە بێگومان زیندووبوونەوە ھەر پێش دێت و ڕوو دەدات، بۆیە باوەڕتان پێی نەبوو. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• يأس الكافرين من رحمة الله عند نزول البلاء.
لەکاتی دابەزینی بەڵا و موسیبەت و ناخۆشی بێباوەڕان نائومێد و بێ ھیوا دەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا. info

• هداية التوفيق بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بەدەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info

• مراحل العمر عبرة لمن يعتبر.
قۆناغەکانی تەمەن ھەمووی پەند و ئامۆژگارییە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری لێ وەربگرن. info

• الختم على القلوب سببه الذنوب.
مۆر نان بەسەر دڵەکاندا ھۆکارەکەی ھەمووی گوناهـ و تاوانە. info