ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
41 : 30

ظَهَرَ ٱلۡفَسَادُ فِي ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ بِمَا كَسَبَتۡ أَيۡدِي ٱلنَّاسِ لِيُذِيقَهُم بَعۡضَ ٱلَّذِي عَمِلُواْ لَعَلَّهُمۡ يَرۡجِعُونَ

خراپەکاری لە وشکانی و دەریا لە بژێوی و گوزەرانی خەڵکی بە کورت ھێنانی تەشەنەى کردووە، وە کەم بارانی و نەخۆشی و پەتای خراپ دەرکەوتووە بەھۆی ئەو گوناھ و تاوانانەی ئەنجامیان داوە، ئەو خراپەکاریانە دەرکەوتووە بۆ ئەوەی اللە تەعالا تۆڵە و سزای کار و کردەوەی خراپیان ھەر لە دونیا پێ بچێژێت، بەڵکو بگەڕێنەوە و تەوبە بکەن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• فرح البطر عند النعمة، والقنوط من الرحمة عند النقمة؛ صفتان من صفات الكفار.
شادی و دڵخۆشی کەسانی یاخی و خۆبەزلزان کاتی ناز و نیعمەتی اللە تەعالا بەسەریانەوەیە، وە بێ ھیوای و نائومێدیش کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆش دەبن، ئەمە دوو سیفەتی بێباوەڕانە. info

• إعطاء الحقوق لأهلها سبب للفلاح.
پێدانی مافەکان و گەڕانەوەیان بۆ خاوەنەکانیان ھۆکاری سەرفرازی و ڕزگارییە. info

• مَحْقُ الربا، ومضاعفة أجر الإنفاق في سبيل الله.
لەناوچوونی سوود و ڕیبا، وە چەند قات بوونەوەی پاداشتی بەخشینێک لە پێناوی اللە تەعالادا بێت. info

• أثر الذنوب في انتشار الأوبئة وخراب البيئة مشاهد.
شوێنەواری گوناھ و تاوان لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی و کاول و وێران بوونی ژینگە بە ڕوونی دەبینرێت. info