ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
36 : 30

وَإِذَآ أَذَقۡنَا ٱلنَّاسَ رَحۡمَةٗ فَرِحُواْ بِهَاۖ وَإِن تُصِبۡهُمۡ سَيِّئَةُۢ بِمَا قَدَّمَتۡ أَيۡدِيهِمۡ إِذَا هُمۡ يَقۡنَطُونَ

کاتێک نیعمەت و بەخششێک لە نیعمەت و بەخششەکانی خۆمان بدەین بەخەڵکی، وەک نیعمەتی لەشساغی و تەندروستی و دەوڵەمەندی دڵخۆش دەبن پێی و لەخۆیان بایی دەبن و لووت بەرزی ڕوویان تێدەکات، خۆ ئەگەر دووچاری ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژاری و نەداریان بکەین کە بە ھۆی گوناهـ وکردەوە خراپەکانی خۆیانەوە تووشیان بووە، کت و پر نائومێد دەبن لە ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا و بێ ھیوا دەبن ئەوەی تووشیان بووە لە بەڵا و موسیبەت ناڕەحەتی لەسەریان ھەڵگیررێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• فرح البطر عند النعمة، والقنوط من الرحمة عند النقمة؛ صفتان من صفات الكفار.
شادی و دڵخۆشی کەسانی یاخی و خۆبەزلزان کاتی ناز و نیعمەتی اللە تەعالا بەسەریانەوەیە، وە بێ ھیوای و نائومێدیش کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆش دەبن، ئەمە دوو سیفەتی بێباوەڕانە. info

• إعطاء الحقوق لأهلها سبب للفلاح.
پێدانی مافەکان و گەڕانەوەیان بۆ خاوەنەکانیان ھۆکاری سەرفرازی و ڕزگارییە. info

• مَحْقُ الربا، ومضاعفة أجر الإنفاق في سبيل الله.
لەناوچوونی سوود و ڕیبا، وە چەند قات بوونەوەی پاداشتی بەخشینێک لە پێناوی اللە تەعالادا بێت. info

• أثر الذنوب في انتشار الأوبئة وخراب البيئة مشاهد.
شوێنەواری گوناھ و تاوان لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی و کاول و وێران بوونی ژینگە بە ڕوونی دەبینرێت. info