ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
34 : 30

لِيَكۡفُرُواْ بِمَآ ءَاتَيۡنَٰهُمۡۚ فَتَمَتَّعُواْ فَسَوۡفَ تَعۡلَمُونَ

کاتێک بێباوەڕ بوون بە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا - یەکێک لە نیعمەتەکانیشی لابردن و نەھێشتنی ئەو بەڵاو موسیبەتانەیە دووچاریان بوو بوو- وە لەزەت و تامی ئەو خۆشیانەیان کرد لەم دونیا پێیان دراوە و لەبەردەستیاندایە، ئەوجا لەمەودا لە ڕۆژی قیامەتدا دەزانن و بەچاوی خۆیان دەبینن لە دونیا لەچی گومڕایی و سەرگەردانییەکی ڕوون و ئاشکرا بوون. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• فرح البطر عند النعمة، والقنوط من الرحمة عند النقمة؛ صفتان من صفات الكفار.
شادی و دڵخۆشی کەسانی یاخی و خۆبەزلزان کاتی ناز و نیعمەتی اللە تەعالا بەسەریانەوەیە، وە بێ ھیوای و نائومێدیش کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆش دەبن، ئەمە دوو سیفەتی بێباوەڕانە. info

• إعطاء الحقوق لأهلها سبب للفلاح.
پێدانی مافەکان و گەڕانەوەیان بۆ خاوەنەکانیان ھۆکاری سەرفرازی و ڕزگارییە. info

• مَحْقُ الربا، ومضاعفة أجر الإنفاق في سبيل الله.
لەناوچوونی سوود و ڕیبا، وە چەند قات بوونەوەی پاداشتی بەخشینێک لە پێناوی اللە تەعالادا بێت. info

• أثر الذنوب في انتشار الأوبئة وخراب البيئة مشاهد.
شوێنەواری گوناھ و تاوان لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی و کاول و وێران بوونی ژینگە بە ڕوونی دەبینرێت. info