ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
33 : 30

وَإِذَا مَسَّ ٱلنَّاسَ ضُرّٞ دَعَوۡاْ رَبَّهُم مُّنِيبِينَ إِلَيۡهِ ثُمَّ إِذَآ أَذَاقَهُم مِّنۡهُ رَحۡمَةً إِذَا فَرِيقٞ مِّنۡهُم بِرَبِّهِمۡ يُشۡرِكُونَ

ئەگەر بتپەرست و موشریکەکان دووچاری ناڕەحەتی و نەخۆشی و ھەژاری و نەداری و قات و قڕی بوونەوە ئەوا تەنھا ھانا و ھاوار بۆ لای پەروەردگاریان دەبەن و لێی دەپاڕێنەوە، بەگەردنکەچی و زەلیلییەوە دەگەڕێنەوە بۆ لای و داوای لێدەكەن ئەو ناڕەحەتی و ناخۆشی و قات و قڕیەی دووچاریان بووە لەسەریان ھەڵگرێت و نەیھێڵێت، بەڵام پاشان کاتێک پەروەردگار بەزەیی پێیاندا ھاتەوە و ئەوەی دووچاریان بوو بوو لەسەری ھەڵگرتن و نەیھێشت، کۆمەڵێکیان وەک جاران دەگەڕێنەوە سەر ئەو شیرک و ھاوەڵ بڕیاردانەی لەسەری بوون، لەگەڵ اللە تەعالادا ھانا و ھاوار بۆ دار و بەرد و بتەکانیان دەبەن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• فرح البطر عند النعمة، والقنوط من الرحمة عند النقمة؛ صفتان من صفات الكفار.
شادی و دڵخۆشی کەسانی یاخی و خۆبەزلزان کاتی ناز و نیعمەتی اللە تەعالا بەسەریانەوەیە، وە بێ ھیوای و نائومێدیش کاتێک دووچاری ناڕەحەتی و ناخۆش دەبن، ئەمە دوو سیفەتی بێباوەڕانە. info

• إعطاء الحقوق لأهلها سبب للفلاح.
پێدانی مافەکان و گەڕانەوەیان بۆ خاوەنەکانیان ھۆکاری سەرفرازی و ڕزگارییە. info

• مَحْقُ الربا، ومضاعفة أجر الإنفاق في سبيل الله.
لەناوچوونی سوود و ڕیبا، وە چەند قات بوونەوەی پاداشتی بەخشینێک لە پێناوی اللە تەعالادا بێت. info

• أثر الذنوب في انتشار الأوبئة وخراب البيئة مشاهد.
شوێنەواری گوناھ و تاوان لە بڵاوبوونەوەی پەتا و نەخۆشی و کاول و وێران بوونی ژینگە بە ڕوونی دەبینرێت. info