ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
149 : 3

يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِن تُطِيعُواْ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ يَرُدُّوكُمۡ عَلَىٰٓ أَعۡقَٰبِكُمۡ فَتَنقَلِبُواْ خَٰسِرِينَ

ئەی ئەوانەی باوەڕتان ھێناوە بە خوای گەورە وشوێن پێغەمبەرەکەی کەوتون ئەگەر ئێوە گوێڕایەڵێ بێباوەڕان ببن بێباوەڕانی جولەکە وگاور و ھاوەڵدانەران، لەوەی فەرمانتان پێدەکەن لە گومڕایی و سەرلێشێواوی ئەوا پاش باوەڕەکەتان دەتانگێڕنەوە بۆ ئەو بێباوەڕیەی کە پێشوتر لەسەری بوون، ئەو کاتە خەسارۆمەندی دونیا و دواڕۆژیش دەبن. info
التفاسير:

external-link copy
150 : 3

بَلِ ٱللَّهُ مَوۡلَىٰكُمۡۖ وَهُوَ خَيۡرُ ٱلنَّٰصِرِينَ

ئەو بێباوەڕانە ئەگەر گوێڕایەڵیان بکەن سەرتان ناخەن، بەڵکو سەرخەری ئێوە بەسەر دوژمنەکانتاندا تەنھا خوای گەورەیە، جا بۆیە گوێڕایەڵی بکەن، چونکە ھەر ئەو باشترین کەسێکە سەرتان بخات و کۆمەکتان بکات بەشێوەیەک کە پێویستان بەکەسی تر نابێت. info
التفاسير:

external-link copy
151 : 3

سَنُلۡقِي فِي قُلُوبِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ ٱلرُّعۡبَ بِمَآ أَشۡرَكُواْ بِٱللَّهِ مَا لَمۡ يُنَزِّلۡ بِهِۦ سُلۡطَٰنٗاۖ وَمَأۡوَىٰهُمُ ٱلنَّارُۖ وَبِئۡسَ مَثۡوَى ٱلظَّٰلِمِينَ

بێگومان ترس و بیم دەخەینە دڵێ ئەوانەی باوەڕیان نیە بە خوای گەورە، تاوایان لێدێت کە ناتوانن لەبەرامبەرتاندا خۆیان ڕابگرن بۆ جەنگ لەگەڵتاندا، ئەویش بەھۆی ئەوەی لەگەڵ خوای گەورە خوایەکی تریشیان بە ھەواو وئارەزووی خۆیان داناوە، بەبێ ئەوەی ھیچ بەلگەیەکیان ھەبێت، وە بێگومان ئەو جێگایەشی کە دەگەڕێنەوە بۆی ئاگری دۆزەخە، کە خراپترین جێگا و مەئوای ستەمکارانە. info
التفاسير:

external-link copy
152 : 3

وَلَقَدۡ صَدَقَكُمُ ٱللَّهُ وَعۡدَهُۥٓ إِذۡ تَحُسُّونَهُم بِإِذۡنِهِۦۖ حَتَّىٰٓ إِذَا فَشِلۡتُمۡ وَتَنَٰزَعۡتُمۡ فِي ٱلۡأَمۡرِ وَعَصَيۡتُم مِّنۢ بَعۡدِ مَآ أَرَىٰكُم مَّا تُحِبُّونَۚ مِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلدُّنۡيَا وَمِنكُم مَّن يُرِيدُ ٱلۡأٓخِرَةَۚ ثُمَّ صَرَفَكُمۡ عَنۡهُمۡ لِيَبۡتَلِيَكُمۡۖ وَلَقَدۡ عَفَا عَنكُمۡۗ وَٱللَّهُ ذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلۡمُؤۡمِنِينَ

ئەو پەیمان و بەڵێنەی کە خوای گەورە پێی دابوون لە ڕۆژی ئوحوددا بەجێی ھێنا و سەری خستن بەسەر دوژمنەکانتاندا، کاتێک ئێوە بەیارمەتی خوا بە توندی لەگەڵیان جەنگان، تا ئەو کاتەی ئێوە تووشی سستی و لاوازی بوون و خۆتان ڕانەگرت لەبەرامبەر ئەو فەرمانەی کە پێغەمبەری خوا پێی کردبوون، وە جیاوازی کەوتە نێوانتانەوە کە ئایا لەجێگا و شوێنەکانی خۆتان بمێننەوە یان بەجێی بھێڵن و بچن بۆ کۆکردنەوەی غەنیمە و دەستکەوتەکانی شەڕ، ئەوە بوو سەرپێچی فەرمانی پێغەمبەرتان کرد کە فەرمانی پێکردبوون بەھەموو شێوەیەک لەجێگای خۆتان بمێننەوە، ئەمەش دوای ئەو سەرکەوتنەی بەسەر دوژمنەکانتاندا کە حەزتان پێی بوو خوای گەورە پێی پیشاندان، بەڵام ھەندێکتان حەزی بە دەستکەوتەکانی دونیا ھەبوو، ئەویش ئەوانە بوون کە شوێن و جێگاکانی خۆیان بەجێھێڵا، وە ھەندێکی تریشتان پاداشتی دواڕۆژیان ویست، ئەویش ئەوانەتان بوون کە گوێڕایەڵی فەرمانەکەی پێغەمبەر بوون و شوێن و جێگاکانی خۆیان بەجێ نەھێڵا و چۆڵیان نەکرد، پاشان ئەوە بوو خوای گەورە داینە دەست ئەوان و ئەوانی سەرخست بەسەرتاندا، بۆ ئەوەی تاقیتان بکاتەوە، بۆ ئەوەی باوەڕداری خۆڕاگر لەسەر بەڵا و ناڕەحەتییەکان بەدیار بکەوێت لەو باوەڕدارەی کە ھەڵخلیسکا و دەرونی لاواز بوو، بەڵام خوای گەورە لەو سەرپێچییەی کە کردتان لەبەرامبەر فەرمانی پێغەمبەرەکەی لێتان خۆش بوو، چونکە خوای گەورە خاوەنی فەزڵی گەورەیە بەسەر باوەڕدارانەوە کاتێک ڕێنوێنی کردوون بۆ سەر ئیمان و باوەڕ، وە لەتاوان و گوناھەکانتان خۆش بوو، وە لەسەر ئەو ناخۆشی و ناڕەحەتیانەش دووچارتان بوو پاداشتی خێری دانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
153 : 3

۞ إِذۡ تُصۡعِدُونَ وَلَا تَلۡوُۥنَ عَلَىٰٓ أَحَدٖ وَٱلرَّسُولُ يَدۡعُوكُمۡ فِيٓ أُخۡرَىٰكُمۡ فَأَثَٰبَكُمۡ غَمَّۢا بِغَمّٖ لِّكَيۡلَا تَحۡزَنُواْ عَلَىٰ مَا فَاتَكُمۡ وَلَا مَآ أَصَٰبَكُمۡۗ وَٱللَّهُ خَبِيرُۢ بِمَا تَعۡمَلُونَ

ئەی باوەڕداران وەبیر خۆتان بھێننەوە کاتێک لەبەرامبەر دوژمنەکانتان ھەڵھاتن وبەکێوی ئوحوددا سەرکەوتن لەترسی دوژمنەکانتان، ئەویش لەبەر ئەوەی تووشی شکست بوون لەدەرەنجامی سەرپێچی فەرمانەکەی پێغەمبەری خوا، بەشێوەیەک شکا بوون کەستان ئاوڕی لەکەسی تر نەدەدایەوە، لەکاتێکدا پێغەمبەری خوا لە دواتانەوە لەنێوان ئێوە وبێباوەڕەکاندا بانگی دەکردن و دەیفەرموو: ئەی بەندەکانی خوا بۆلای من، جا لەبەر ئەوەی کە خەم وخەفەتان خستە دڵی پیغەمبەرەوە، خوای گەورە پاداشتی خەم وخەفەت وئێش و ئازاری خستە دڵتانەوە، بەوەی سەرکەوتن و کۆکردنەوەی دەستکەوتەکانی شەڕتان لەکیس چوو، وە بەوەش کە لەنێوتاندا بڵاو بوویەوە کە پێغەمبەری خوا کوژراوە، خوای گەورە ئەمەی دابەزاند بۆتان تاوەکو چیتر خەم وخەفەت نەخۆن لە لەدەستچوونی سەرکەوتن و دەستکەوتەکانی شەڕ، وە لەوەش دووچاری بوو بن لە کوشتن و بڕیندار بوون، دوای ئەوەی کە زانیتان کە پێغەمبەری خوا نەکوژراوە و زیندووە، ئیتر ھەرچی بەڵا و ناڕەحەتی و ئێش وئازار ھەبوو لاتان ئاسان بوو، خوای گەورە زۆر شارەزایە بەوەی ئەنجامی دەدەن، وه ھیچ شتێکی لەناو دڵەکانتان لا نھێنی وشاراوە نیە و ئاگادارە بەھەمووی، وە ئاگادارە بەوەشی بە ئەندامەکانی لاشەتان ئەنجامی دەدەن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• التحذير من طاعة الكفار والسير في أهوائهم، فعاقبة ذلك الخسران في الدنيا والآخرة.
ھۆژداریدان لە گوێڕایەڵی کردنی بێباوەڕان و بەردەوام بوون لەسەر حەز وئارەزوویان، چونکە سەرەنجامی ئەم کارە خەسارۆمەندی دونیا ودواڕۆژی بەدواوەیە. info

• إلقاء الرعب في قلوب أعداء الله صورةٌ من صور نصر الله لأوليائه المؤمنين.
ترس و بیم خستنە دڵی دوژمنانی خواوە، جۆرێکە لەجۆرەکانی سەرکەوتنی خوای گەورە بۆ باوەڕدارە ڕاستەقینەکانی. info

• من أعظم أسباب الهزيمة في المعركة التعلق بالدنيا والطمع في مغانمها، ومخالفة أمر قائد الجيش.
گەورەترین ھۆکاری شکست لە جەنگدا، دڵ پەیوەست بوونە بە دونیا وھەڵپە کردنە بۆ دەستکەوتەکانی شەڕ، لەگەڵ سەرپێچی کردنی فەرمانی سەرکردەی سوپا لەو نەخشە وپیلانەی کە دایڕشتووە. info

• من دلائل فضل الصحابة أن الله يعقب بالمغفرة بعد ذكر خطئهم.
یەکێک لە بەڵگەکانی فەزڵی ھاوەڵانی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ئەوەیە خوای گەورە باسی لێخۆشبوونیانی کردووە پاش ئەوەی باسی ھەڵە وکەموکورتیەکانیشیانی کردووە. info