ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
67 : 29

أَوَلَمۡ يَرَوۡاْ أَنَّا جَعَلۡنَا حَرَمًا ءَامِنٗا وَيُتَخَطَّفُ ٱلنَّاسُ مِنۡ حَوۡلِهِمۡۚ أَفَبِٱلۡبَٰطِلِ يُؤۡمِنُونَ وَبِنِعۡمَةِ ٱللَّهِ يَكۡفُرُونَ

ئایا ئەوانەی نکۆڵی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالایان کرد نەیان بینی و سەرنجیان نەداوە کاتێک ئەو زاتە پیرۆزە ڕزگاری کردن لە نوقم بوون ئەویش نیعمەتێکی تری ئەو بوو بۆیان، ئەوە ھەر ئێمەین شاری مەککەمان کردوەتە شوێنێکی پڕ لە ئەمن و ئاسایش و دڵنیان لە خوێن و سەروەت و سامانیان، لە کاتێکدا خەڵکانی تر لەدەوروبەریان دەدرێت بەسەریاندا و دەفڕێنرێن، وە دەکوژرێن و بەدیل دەگیرێن و مناڵ و ژنەکانیان بە کۆیلە دەکرێن، وە سەروەت و سامان و ماڵیان بەتاڵان دەبررێت، ئایا ئەوانە بڕوا بەو خوا و پەرستراوە پڕوپوچ و بەتاڵانە دەکەن، وە بە نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالایش کە بەسەریانەوەیە بێباوەڕن و سوپاس و شوکری ناکەن؟ info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• لجوء المشركين إلى الله في الشدة ونسيانهم لأصنامهم، وإشراكهم به في الرخاء؛ دليل على تخبطهم.
پەنابردنی بتپەرست و موشریکەکان بۆ لای اللە تەعالا لەکاتی ناڕەحەتی و لەبیرچوونی ئەو بت و دار و بەردەی کە کردبوونیانە خوای خۆیان، وە کاتێکیش ڕزگاریان بوو لەو نەھامەتی و ناڕەحەتییە دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بێ سەرو بەری ئەوان. info

• الجهاد في سبيل الله سبب للتوفيق إلى الحق.
جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا، ھۆکاری موەفەق بوونە بۆ ھەق و ڕاستی. info

• إخبار القرآن بالغيبيات دليل على أنه من عند الله.
ھەواڵدانی قورئان لە کاوربار و ڕووداوە غەیب و نادیارەکان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو قورئانە لەلایەن اللە تەعالاوە ھاتووە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم). info