ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
65 : 29

فَإِذَا رَكِبُواْ فِي ٱلۡفُلۡكِ دَعَوُاْ ٱللَّهَ مُخۡلِصِينَ لَهُ ٱلدِّينَ فَلَمَّا نَجَّىٰهُمۡ إِلَى ٱلۡبَرِّ إِذَا هُمۡ يُشۡرِكُونَ

کاتێک بتپەرست و موشریکەکان سواری کەشتی بوون لەناو دەریادا و ڕەشەبا لێی ھەڵکردن و بەملاولادا ھێنانی و بردنی، زۆر بەدڵسۆزی ھاوار دەبەن بۆ اللە تەعالا و لێی دەپاڕێنەوە کە ڕزگاریان بکات لەنوقم بوون، وە کاتێکیش ڕزگاری کردن لە نوقم بووون وتیاچوون دیسان دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی و پاڕانەوە لێیان، وە ھاوەڵ بڕیاردان بۆی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• لجوء المشركين إلى الله في الشدة ونسيانهم لأصنامهم، وإشراكهم به في الرخاء؛ دليل على تخبطهم.
پەنابردنی بتپەرست و موشریکەکان بۆ لای اللە تەعالا لەکاتی ناڕەحەتی و لەبیرچوونی ئەو بت و دار و بەردەی کە کردبوونیانە خوای خۆیان، وە کاتێکیش ڕزگاریان بوو لەو نەھامەتی و ناڕەحەتییە دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بێ سەرو بەری ئەوان. info

• الجهاد في سبيل الله سبب للتوفيق إلى الحق.
جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا، ھۆکاری موەفەق بوونە بۆ ھەق و ڕاستی. info

• إخبار القرآن بالغيبيات دليل على أنه من عند الله.
ھەواڵدانی قورئان لە کاوربار و ڕووداوە غەیب و نادیارەکان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو قورئانە لەلایەن اللە تەعالاوە ھاتووە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم). info