ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
64 : 29

وَمَا هَٰذِهِ ٱلۡحَيَوٰةُ ٱلدُّنۡيَآ إِلَّا لَهۡوٞ وَلَعِبٞۚ وَإِنَّ ٱلدَّارَ ٱلۡأٓخِرَةَ لَهِيَ ٱلۡحَيَوَانُۚ لَوۡ كَانُواْ يَعۡلَمُونَ

ژیانی ئەم دونیایە - بەھەرچی خۆشی و ئارەزوەکانیەوە ھەیە- تەنھا گاڵتە و گەپێکە دڵەکان پێوەی پەیوەست و سەرقاڵ دەبن، وە جەستەیش پێی گەمە و یاری دەکات، پاشان زوو بەخێرایی کۆتایی پێدێت، بەڵام بێگومان ماڵی ڕۆژی دوایی ژیانی ڕاستەقینەیە چونکە ھەمیشە و بەردەوام و نەبڕاوەیە، ئەگەر خەڵکی ئەمەیان بزانیایە ئەم ژیانە بڕاوەی دونیایان ھەڵنەدەبژارد بەسەر ژیانی نەبڕاوەی دواڕۆژدا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• لجوء المشركين إلى الله في الشدة ونسيانهم لأصنامهم، وإشراكهم به في الرخاء؛ دليل على تخبطهم.
پەنابردنی بتپەرست و موشریکەکان بۆ لای اللە تەعالا لەکاتی ناڕەحەتی و لەبیرچوونی ئەو بت و دار و بەردەی کە کردبوونیانە خوای خۆیان، وە کاتێکیش ڕزگاریان بوو لەو نەھامەتی و ناڕەحەتییە دەگەڕێنەوە سەر بتپەرستی و شیرک و ھاوەڵ بڕیاردان، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر بێ سەرو بەری ئەوان. info

• الجهاد في سبيل الله سبب للتوفيق إلى الحق.
جیھاد و تێکۆشان لە پێناو اللە تەعالا، ھۆکاری موەفەق بوونە بۆ ھەق و ڕاستی. info

• إخبار القرآن بالغيبيات دليل على أنه من عند الله.
ھەواڵدانی قورئان لە کاوربار و ڕووداوە غەیب و نادیارەکان بەڵگەیە لەسەر ئەوەی ئەو قورئانە لەلایەن اللە تەعالاوە ھاتووە بۆ موحەممەد (صلی اللە علیە وسلم). info