ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
60 : 29

وَكَأَيِّن مِّن دَآبَّةٖ لَّا تَحۡمِلُ رِزۡقَهَا ٱللَّهُ يَرۡزُقُهَا وَإِيَّاكُمۡۚ وَهُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلۡعَلِيمُ

ھەموو گیانداران - لەگەڵ زۆریاندا- کە ناتوانن ڕزق و ڕۆزی خۆیان کۆ بکەنەوە و ھەڵی بگرن، اللە تەعالا ڕزق و ڕۆزیان ئەوان و ئێوەیش دەدات، بۆیە لەترسی برسێتی ھیچ بڕوبیانوویەکتان نییە لە پێناو اللە تەعالادا کۆچ نەکەن، ئەو زاتە پیرۆزە بیسەری وتار و گوفتارتانە، وە زۆریش زانا و ئاگادارە بەنیەت و کاروکردەوەتان، ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان دەداتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• استعجال الكافر بالعذاب دليل على حمقه.
پەلەکردنی بێباوەڕان لە ھاتنی سزای اللە تەعالا بۆیان بەڵگەیە لەسەر گەمژەیی و بێ عەقڵیان. info

• باب الهجرة من أجل سلامة الدين مفتوح.
دەرگای کۆچکردن لە پێناو سەلامەتی دیندا ھەموو کات لەسەر پشت کراوەیە. info

• فضل الصبر والتوكل على الله.
فەزڵ و گەورەیی ئارامگرتن و پشت بەستن بە اللە تەعالا. info

• الإقرار بالربوبية دون الإقرار بالألوهية لا يحقق لصاحبه النجاة والإيمان.
داننان بە پەروەردگاریەت (ڕبوبیەت) ى اللە تەعالا بەبێ دانان بەخوایەتی و پەرستراویەتی (ئولوھیەت) دا، شایستەی ئەوە نییە خاوەنەکەی ڕزگار بکات لە ئاگری دۆزەخ و باوەڕەکەیشی تەواو بکات. info