ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
52 : 29

قُلۡ كَفَىٰ بِٱللَّهِ بَيۡنِي وَبَيۡنَكُمۡ شَهِيدٗاۖ يَعۡلَمُ مَا فِي ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضِۗ وَٱلَّذِينَ ءَامَنُواْ بِٱلۡبَٰطِلِ وَكَفَرُواْ بِٱللَّهِ أُوْلَٰٓئِكَ هُمُ ٱلۡخَٰسِرُونَ

- ئەی پێغەمبەر- بڵێ: اللە تەعالا بەسە کە شاھید بێت لە نێوان من و ئێوەدا، شاھید بێت لەسەر ڕاستی ئەوەی بۆم ھاتووە، وە لەسەر بەدرۆخستنەوەی ئێوە کە باوەڕی پێ ناھێنن، زانا و ئاگادارە بەوەی لە ئاسمانەکان و زەویدایە، وە ھیچ شتێکی لانھێنی و شاراوە نییە، وە ئەوانەیش باوەڕیان ھێناوە بەشتی بەتاڵ و پڕوپووچ لەھەر شتێک جگە لە اللە تەعالا بپەرسترێت، وە بێباوەڕ بوون بە اللە کە تەنھا ھەر ئەو شایستەی پەرستنە، بێگومان ئەوانە خەسارۆمەندن، چونکە باوەڕ و ئیمانیان گۆڕییەوە بەکوفر و بێباوەڕی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• مجادلة أهل الكتاب تكون بالتي هي أحسن.
وتووێژ و گفتوگۆ کردن بەجوانترین شێوە لەگەڵ ئەھلی کیتابدا. info

• الإيمان بجميع الرسل والكتب دون تفريق شرط لصحة الإيمان.
باوەڕھێنان بەسەرجەم پێغەمبەران و کتێب و پەڕاوەکانیان بەبێ جیاوازی کردن لە نێوانیاندا مەرجی ڕاستی و دروستی باوەڕە. info

• القرآن الكريم الآية الخالدة والحجة الدائمة على صدق النبي صلى الله عليه وسلم.
قورئانی پیرۆز ئەو بەڵگە و نیشانە ھەمیشەیی و بەردەوامەیە لەسەر ڕاستی و ڕاستگۆیی پێغەمبەر (صلی اللە علیە وسلم). info