ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
39 : 29

وَقَٰرُونَ وَفِرۡعَوۡنَ وَهَٰمَٰنَۖ وَلَقَدۡ جَآءَهُم مُّوسَىٰ بِٱلۡبَيِّنَٰتِ فَٱسۡتَكۡبَرُواْ فِي ٱلۡأَرۡضِ وَمَا كَانُواْ سَٰبِقِينَ

قارونمان لەناو برد کاتێک یاخی بوو لە گەلەکەی موسا ، خۆی و کۆشک و تەلارەکەیمان برد بە ناخی زەویدا، ھەروەھا فیرعەون و ھامانی وەزیریشمان لەناو برد بەوەی نوقمی ناو دەریامان کردن و لەناو ئاودا خنکان، بێگومان موسا بە کۆمەڵێک موعجیزە و نیشانەی ڕوونەوە ھات بۆ ناویان، کە بەڵگە بوون لەسەر ڕاستی پەیامەکەی، بەڵام ئەوان خۆیان بە گەورە زانی لەسەر زەوی میسردا و باوەڕیان نەھێنا، بەڵام نەیانتوانی ڕزگاریان ببێت لە سزامان و لە دەستمان ھەڵبێن. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• أهمية ضرب المثل: (مثل العنكبوت) .
گرنگی نموونە ھێنانەوە، وەک نموونە ھێنانەوە بە جاڵجاڵۆکە لەم سورەتەدا. info

• تعدد أنواع العذاب في الدنيا.
جۆرا و جۆری سزاکان لە دونیادا. info

• تَنَزُّه الله عن الظلم.
اللە تەعالا پاکوبێگەردە و دوورە لە زوڵم و ستەم کردن. info

• التعلق بغير الله تعلق بأضعف الأسباب.
دڵ پەیوەست بوون بە غەیری اللە تەعالاوە پەیوەست بوونە بەلاوازترین ھۆکارەکان. info

• أهمية الصلاة في تقويم سلوك المؤمن.
گرنگی نوێژ کردن لە ڕاستکردنەوەی ڕەوشتی باوەڕدار. info