ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
12 : 28

۞ وَحَرَّمۡنَا عَلَيۡهِ ٱلۡمَرَاضِعَ مِن قَبۡلُ فَقَالَتۡ هَلۡ أَدُلُّكُمۡ عَلَىٰٓ أَهۡلِ بَيۡتٖ يَكۡفُلُونَهُۥ لَكُمۡ وَهُمۡ لَهُۥ نَٰصِحُونَ

کاتێک موسایان ھەڵگرتەوە و ویستیان شیری بدەنێ، بە فەرمانی اللە تەعالا موسا شیری ھیچ ئافرەتێکی نەخوارد، لەو کاتەدا خوشکەکەی موسا بینی ئەوان سوورن لەسەر شیرپێدانی موسا ، پێی وتن: ئایا ڕێنوماییتان بکەم بۆ ماڵێک کە ئەوان دەتوانن شیری بدەنێ و پەروەردەی بکەن و چاویان لێ بێت و دڵسۆز بن بۆی؟ info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• تدبير الله لعباده الصالحين بما يسلمهم من مكر أعدائهم.
ڕێکخستنی کاروباری بەندە چاکەکان لە لایەن پەروەردگارەوە بەوەی پارێزراویان دەکات لە فڕوفێڵ و پیلانی دوژمنەکانیان. info

• تدبير الظالم يؤول إلى تدميره.
ڕێکخستن و پیلانی ستەمکاران بە لەناوچوون و ڕووخانی خۆیان کۆتایی پێ دێت. info

• قوة عاطفة الأمهات تجاه أولادهن.
بەھێزی سۆز و عەتفی دایکان بەرامبەر مناڵەکانیان. info

• جواز استخدام الحيلة المشروعة للتخلص من ظلم الظالم.
دروستە فێڵ بکەیت، فێڵێکی ڕێگا پێدراو تاوەکو ڕزگارت ببێت لە ستەمی ستەمکاران. info

• تحقيق وعد الله واقع لا محالة.
بەڵێنی اللە تەعالا ھەر دێتەدی و ھیچ شتێک نییە ببێتە ڕێگری. info