ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
80 : 27

إِنَّكَ لَا تُسۡمِعُ ٱلۡمَوۡتَىٰ وَلَا تُسۡمِعُ ٱلصُّمَّ ٱلدُّعَآءَ إِذَا وَلَّوۡاْ مُدۡبِرِينَ

- ئەی پێغەمبەر - تۆ ناتوانیت وابکەیت مردووەکان بانگەوازەکەت ببیستن و ناتوانیت بیخەیتە ناو دڵیانەوە، ئەوانە بەھۆی بێباوەڕیەوە دڵەکانیان مردووە، وە ناتوانیت وابکەیت کەڕەکان بانگەوازەکەت ببیستن، چونکە ئەوانە خواى گەورە گوێیانی کەڕ کردووە لەئاست بیستنی هەق و ڕاستی، بەتایبەت کاتێک گەڕانەوە و ڕوویان لێ وەرگێڕایت (بەدەستی خۆیان بڕیاری داخستنی دڵ و گوێیان دەدەن). info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• أهمية التوكل على الله.
گرنگی پشت بەستن بە اللە تەعالا. info

• تزكية النبي صلى الله عليه وسلم بأنه على الحق الواضح.
تەزکییەکردنی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) بەوەی لەسەر ھەقێکی ڕوون و ئاشکرایە. info

• هداية التوفيق بيد الله، وليست بيد الرسول صلى الله عليه وسلم.
ھیدایەتی تەوفیق بە دەستی اللە تەعالایە، نەک بەدەستی پێغەمبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم). info

• دلالة النوم على الموت، والاستيقاظ على البعث.
بەڵگەھێنانەوە بە خەوتن لەسەر مردنی مرۆڤەکان ، وە خەبەر بوونەوەشیان بەڵگەیە لەسەر زیندووبونەوەی پاش مردن. info