ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
73 : 27

وَإِنَّ رَبَّكَ لَذُو فَضۡلٍ عَلَى ٱلنَّاسِ وَلَٰكِنَّ أَكۡثَرَهُمۡ لَا يَشۡكُرُونَ

- ئەی پێغەمبەر - پەروەردگارت خاوەن فەزڵ و چاکەی زۆرە بەسەر خەڵکییەوە، بەوەی زۆر جار وازیان لێ دەھێنێت و سزایان دوادەخات بۆ ڕۆژی دوایی، وە پەلە ناکات لە سزادانیان لەگەڵ ئەوەی لەسەر کوفر و بێباوەری و گوناھ و تاوانن، بەڵام زۆربەی خەڵکی شوکر و سوپاسی اللە ناکەن لەسەر ئەو نیعمەت و بەخششانەی بەسەریانەوەیە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• علم الغيب مما اختص به الله، فادعاؤه كفر.
زانستی غەیب ئەوە زانینی تایبەتە بە اللە تەعالاوە ھەر کەسێک بانگەشەی زانینی بکات بێباوەڕ دەبێت. info

• الاعتبار بالأمم السابقة من حيث مصيرها وأحوالها طريق النجاة.
پەند و ئامۆژگاری وەرگرتن لە چیرۆک و بەسەرھاتی گەلانی پێشوو لەوە ڕووەوە کە سەرەنجامیان چی بوو، وە چییان بەسەرھات مرۆڤ وا لێدەکات ڕێگای ڕزگاری بگرێتە بەر. info

• إحاطة علم الله بأعمال عباده.
اللە تەعالا بە زانست و زانیاری خۆی دەوری ھەموو کار و کردەوەی بەندەکانی داوە، واتا: ئاگاداری ھەموو شتێکیانه. info

• تصحيح القرآن لانحرافات بني إسرائيل وتحريفهم لكتبهم.
ڕاستکردنەوەی قورئانی پیرۆز بۆ لادان و ئینحرافاتەکانی بەنو ئیسرائیل، وە گۆڕێن و تەحریف کردنی کتێب و پەرتووکەکانیشیان. info