ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
63 : 27

أَمَّن يَهۡدِيكُمۡ فِي ظُلُمَٰتِ ٱلۡبَرِّ وَٱلۡبَحۡرِ وَمَن يُرۡسِلُ ٱلرِّيَٰحَ بُشۡرَۢا بَيۡنَ يَدَيۡ رَحۡمَتِهِۦٓۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ تَعَٰلَى ٱللَّهُ عَمَّا يُشۡرِكُونَ

ئایا کێیە لە تاریکیەکانی وشکانی و دەریادا بە ھۆی نیشانە دیارەكان و ئەستێرەکانەوە ڕێگاتان پیشان دەدات، وە کێیە شنەبای موژدەدەر دەنێرێت موژدە دەدات بەنزیک بوونەوەی باران بارین کە ڕەحمەت و بەزەییە بۆ بەندەکانی، ئایا ھیچ پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە ئەمە ئەنجام دەدات؟ پاکوبێگەردی و بەرز و بڵندی بۆ اللە لەوەی بتپەرستان دەیکەنە بە ھاوەڵ و شەریکی. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• لجوء أهل الباطل للعنف عندما تحاصرهم حجج الحق.
پەنابردنی ئەھلی باتڵ و ناھەق بۆ توند و تیژی کاتێک بەڵگە ڕاست و ھەقەکان لە ھەموو لایەکەوە دەوریان دەدەن و تەنگیان پێھەڵدەچنن. info

• رابطة الزوجية دون الإيمان لا تنفع في الآخرة.
پەیوەندی ژن و مێردایەتی بەبێ ئیمان و باوەڕ ھیچ سوودێکی نییە لە دواڕۆژدا. info

• ترسيخ عقيدة التوحيد من خلال التذكير بنعم الله.
چەسپاندنی بیروباوەری یەکخواپەرستی لە دڵ و دەرووندا لە ڕوانگەی بیرخستنەوەی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا. info

• كل مضطر من مؤمن أو كافر فإن الله قد وعده بالإجابة إذا دعاه.
ھەموو لێقەوماوێك باوەڕدار یان بێباوەڕ، اللە تەعالا بەڵێنی پێداوە کە نزا و داواکەی گیرا بکات ئەگەر داوای لێ بکات و لێی بپاڕێتەوە. info