ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
60 : 27

أَمَّنۡ خَلَقَ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلۡأَرۡضَ وَأَنزَلَ لَكُم مِّنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءٗ فَأَنۢبَتۡنَا بِهِۦ حَدَآئِقَ ذَاتَ بَهۡجَةٖ مَّا كَانَ لَكُمۡ أَن تُنۢبِتُواْ شَجَرَهَآۗ أَءِلَٰهٞ مَّعَ ٱللَّهِۚ بَلۡ هُمۡ قَوۡمٞ يَعۡدِلُونَ

یان ئەو زاتەی کە ئاسمانەکان و زەوی بەدیھێناوە کە پێشتر نمونەی نەبووە، وە لە ئاسمانەوە بارانی بۆ باراندوون، ئەمجا بەو بارانە باخ و باخاتی جوان و ڕازاوە و دڵڕفێنمان پێ ڕواند، کە ئێوە نەتان دەتوانی دار و درەختی ئەو باخ و باخاتانە بڕوێنن چونکە دەسەوسان بوون لە ئاستیدا، ئایا اللە تەعالا ئەو باخ و باخاتانەی ڕواند، یان پەرستراوێکی تر لەگەڵ اللە دا؟! نەخێر ئەوانە گەلێکی لادەرن لە ھەق، چونکە ئەوانە بە زوڵم و ستەم خالق و بەدیھێنەر یەکسان دەکەن لەگەڵ مەخلوق و بەدیھێنراوەکاندا. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• لجوء أهل الباطل للعنف عندما تحاصرهم حجج الحق.
پەنابردنی ئەھلی باتڵ و ناھەق بۆ توند و تیژی کاتێک بەڵگە ڕاست و ھەقەکان لە ھەموو لایەکەوە دەوریان دەدەن و تەنگیان پێھەڵدەچنن. info

• رابطة الزوجية دون الإيمان لا تنفع في الآخرة.
پەیوەندی ژن و مێردایەتی بەبێ ئیمان و باوەڕ ھیچ سوودێکی نییە لە دواڕۆژدا. info

• ترسيخ عقيدة التوحيد من خلال التذكير بنعم الله.
چەسپاندنی بیروباوەری یەکخواپەرستی لە دڵ و دەرووندا لە ڕوانگەی بیرخستنەوەی نیعمەت و بەخششەکانی اللە تەعالا. info

• كل مضطر من مؤمن أو كافر فإن الله قد وعده بالإجابة إذا دعاه.
ھەموو لێقەوماوێك باوەڕدار یان بێباوەڕ، اللە تەعالا بەڵێنی پێداوە کە نزا و داواکەی گیرا بکات ئەگەر داوای لێ بکات و لێی بپاڕێتەوە. info