ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
55 : 27

أَئِنَّكُمۡ لَتَأۡتُونَ ٱلرِّجَالَ شَهۡوَةٗ مِّن دُونِ ٱلنِّسَآءِۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تَجۡهَلُونَ

ئایا ئێوە شەھوەت و ئارەزووی خۆتان لە پیاواندا بەتاڵ دەکەنەوە و وازتان لە ئافرەتان ھێناوە، ئێوە داوێن پاکی و مناڵتان ناوێت، بەڵکو وەک ئاژەڵ تەنھا بەتاڵ کردنەوەی شەھوەت و ئارەزووتان مەبەستە، دیارە ئێوە گەلێکی نەفام و نەزانن بەوەی اللە تەعالا چی لەسەر واجب و پێویست کردوون لە باوەڕھێنان و داوێن پاکی و دوور کەوتنەوە لە گوناھ و تاوان. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الاستغفار من المعاصي سبب لرحمة الله.
داوای لێخوش بوون لە گوناھ و تاوان ھۆکاری ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالایە. info

• التشاؤم بالأشخاص والأشياء ليس من صفات المؤمنين.
شوم و نەگبەتی دانانه پاڵ کەس و شتەکانەوە لە سیفەت و ڕەوشتی باوەڕداران نییە. info

• عاقبة التمالؤ على الشر والمكر بأهل الحق سيئة.
سەرەنجامی بەردەوام بوون لەسەر خراپە و خراپەکاری و فڕوفێڵ و پیلاندان دژ بە ئەھلی ھەق و ڕاستی گوناھ و تاوانە. info

• إعلان المنكر أقبح من الاستتار به.
بە ئاشکرا تاوان و گوناهـ ئەنجامدان زۆر خراپترە لەو کەسەی بە نھێنی ئەنجامی دەدات. info

• الإنكار على أهل الفسوق والفجور واجب.
ڕێگری کردن لە خەڵکی خراپەکار و گوناھبار واجبێکی شەرعییە. info