ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
47 : 27

قَالُواْ ٱطَّيَّرۡنَا بِكَ وَبِمَن مَّعَكَۚ قَالَ طَٰٓئِرُكُمۡ عِندَ ٱللَّهِۖ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٞ تُفۡتَنُونَ

گەلەکەی بەسەر سەختی و نکۆڵی کردنەوە لەھەق پێیان وت: بەھۆی تۆ و ئەوانەی لەگەڵتدان لە باوەڕداران ئێمە دووچاری شوم و نەگبەتی و نەھامەتی بووین، صاڵحيش پێی وتن: ھەرچی نەگبەتی و نەھامەتی و شوومی ھەیە کە تووشتان دەبێت زانینی لای اللە تەعالایە ھیچ شتێکی لا نھێنی و شاراوە نییە، بەڵکو ئێوە گەلێکن تاقی دەکرێنەوە، بەو خێر و خۆشیانەی کە پێتان دراوە، وە بەو ناڕەحەتی و ناھەماتیانەی تووشتان دەبێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• الاستغفار من المعاصي سبب لرحمة الله.
داوای لێخوش بوون لە گوناھ و تاوان ھۆکاری ڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالایە. info

• التشاؤم بالأشخاص والأشياء ليس من صفات المؤمنين.
شوم و نەگبەتی دانانه پاڵ کەس و شتەکانەوە لە سیفەت و ڕەوشتی باوەڕداران نییە. info

• عاقبة التمالؤ على الشر والمكر بأهل الحق سيئة.
سەرەنجامی بەردەوام بوون لەسەر خراپە و خراپەکاری و فڕوفێڵ و پیلاندان دژ بە ئەھلی ھەق و ڕاستی گوناھ و تاوانە. info

• إعلان المنكر أقبح من الاستتار به.
بە ئاشکرا تاوان و گوناهـ ئەنجامدان زۆر خراپترە لەو کەسەی بە نھێنی ئەنجامی دەدات. info

• الإنكار على أهل الفسوق والفجور واجب.
ڕێگری کردن لە خەڵکی خراپەکار و گوناھبار واجبێکی شەرعییە. info