ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

លេខ​ទំព័រ:close

external-link copy
160 : 26

كَذَّبَتۡ قَوۡمُ لُوطٍ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

گەلی لوط باوەڕیان نەھێنا بە پێغەمبەران و بەدرۆیان دانان، ئەوەیش بەوەی باوەڕیان نەھێنا بە لوطى پێغەمبەریان و بەدرۆیان زانی (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت). info
التفاسير:

external-link copy
161 : 26

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ أَخُوهُمۡ لُوطٌ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک لوطی برایان پێی وتن (مەبەست پێی برای نەسەبە): ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لە ئەو. info
التفاسير:

external-link copy
162 : 26

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

بەدڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین و دەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد و کەم ناکەم. info
التفاسير:

external-link copy
163 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کەوابوو لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
164 : 26

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

وە لەبەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر. info
التفاسير:

external-link copy
165 : 26

أَتَأۡتُونَ ٱلذُّكۡرَانَ مِنَ ٱلۡعَٰلَمِينَ

ئایا لەناو ئەو ھەموو خەڵکەدا ھەر ئێوەن لە دواوه دەچنە لای نێرەکان؟! (واتا: ھەر بەتەنھا ئێوە خەریکی کاری قێزەونی نێربازین)؟! info
التفاسير:

external-link copy
166 : 26

وَتَذَرُونَ مَا خَلَقَ لَكُمۡ رَبُّكُم مِّنۡ أَزۡوَٰجِكُمۚ بَلۡ أَنتُمۡ قَوۡمٌ عَادُونَ

وە وازدەھێنن لە ھاوسەرەکانتان کە اللە تەعالا بۆی بەدیھێناون تاوەکو چێژیان لێوەربگرن و ئارەزووەکانی خۆتانی تێدا جێ بەجێ بکەن؟! نەخێر بەڵکو ئێوە بەم کارە خراپە نامۆیەتان سنوورەکانی اللە دەبەزێنن. info
التفاسير:

external-link copy
167 : 26

قَالُواْ لَئِن لَّمۡ تَنتَهِ يَٰلُوطُ لَتَكُونَنَّ مِنَ ٱلۡمُخۡرَجِينَ

گەلەکەی پێیان وت: ئەی لوط ئەگەر واز نەھێنیت لەم قسانە و ڕێگری و قەدەغەمان بکەیت لەم کارە ئەوا خۆت و ئەوانەیش لەگەڵتدان شار بەدەرتان دەکەین. info
التفاسير:

external-link copy
168 : 26

قَالَ إِنِّي لِعَمَلِكُم مِّنَ ٱلۡقَالِينَ

لوط پێی وتن: بێگومان من زۆر بێزارم لەو کارەی دەیکەن و ڕقم لێی دەبێتەوە (لە نێر بازی) info
التفاسير:

external-link copy
169 : 26

رَبِّ نَجِّنِي وَأَهۡلِي مِمَّا يَعۡمَلُونَ

لوط لە پەروەردگاری پاڕایەوە وتی: ئەی پەروەردگارم خۆم و کەسوکارەكەم لەو سزا و بەڵایە ڕزگار بکە دووچاری ئەمانە دەبێت بە ھۆی کاری خراپیانەوە. info
التفاسير:

external-link copy
170 : 26

فَنَجَّيۡنَٰهُ وَأَهۡلَهُۥٓ أَجۡمَعِينَ

نزا و پاڕانەوەکەیمان گیرا کرد، وە خۆی و کەسوکارەکەیمان ھەموو ڕزگار کرد. info
التفاسير:

external-link copy
171 : 26

إِلَّا عَجُوزٗا فِي ٱلۡغَٰبِرِينَ

جگە لە ژنەکەی نەبێت کە بێباوەڕ بوو، ئەو لەوانە بوو کە بەسزاکەی اللە تەعالا تیاچوو. info
التفاسير:

external-link copy
172 : 26

ثُمَّ دَمَّرۡنَا ٱلۡأٓخَرِينَ

دوای ئەوەی لوط و کەسوکارەکەی لە گوندی (سەدوم) چوونە دەرەوە، گەلەکەیمان بەخراپترین شێوە لەناو برد. info
التفاسير:

external-link copy
173 : 26

وَأَمۡطَرۡنَا عَلَيۡهِم مَّطَرٗاۖ فَسَآءَ مَطَرُ ٱلۡمُنذَرِينَ

بەردمان لە ئاسمانەوە وەک باران بەسەریاندا باراند، بێگومان ئەوە خراپترین بارانی ئەو کەسانەیە کە لوط لەسزای اللە تەعالا ترساندنی و ئاگاداری کردنەوە، چونکە ئەوان بەردەوام بوون لەسەر ئەو کارە قێزەون و خراپەی لەسەری بوون. info
التفاسير:

external-link copy
174 : 26

إِنَّ فِي ذَٰلِكَ لَأٓيَةٗۖ وَمَا كَانَ أَكۡثَرُهُم مُّؤۡمِنِينَ

بێگومان لەوەی باسکرا لەو سزایەی دابەزییە سەر گەلی لوط بە ھۆی کاری نێربازی و داوێن پیسیانەوە پەند و ئامۆژگاری ھەیە بۆ کەسانێک پەند و ئامۆژگاری وەربگرن، بەڵام زۆربەیان باوەڕیان نەھێنا. info
التفاسير:

external-link copy
175 : 26

وَإِنَّ رَبَّكَ لَهُوَ ٱلۡعَزِيزُ ٱلرَّحِيمُ

- ئەی پێغەمبەر- بەڕاستی پەروەردگارت زاڵ و بەدەسەڵاتە تۆڵە دەسێنێت لە دوژمنەکانی، وە بە بەزەیی و میھرەبانە بەرامبەر ئەوانەی تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆ لای. info
التفاسير:

external-link copy
176 : 26

كَذَّبَ أَصۡحَٰبُ لۡـَٔيۡكَةِ ٱلۡمُرۡسَلِينَ

خاوەنی ئەو گوندەی باخ و باخات و دار و درەختی چڕوپڕ و لێک ئاڵاویان ھەبوو ھەموویان پێغەمبەرەکانیان بەدرۆ دانا و باوەڕیان پێنەکرد، کاتێک باوەڕیان نەکرد بە شوعەیبی پێغەمبەریان (سەلامی اللە تەعالای لێ بێت). info
التفاسير:

external-link copy
177 : 26

إِذۡ قَالَ لَهُمۡ شُعَيۡبٌ أَلَا تَتَّقُونَ

کاتێک شوعەیبى پێغەمبەريان پێی وتن: ئایا لە اللە ناترسن، بەوەی لەترسی ئەو وازبھێنن لە پەرستنی ھەر شتێکی تر جگە لەو؟! info
التفاسير:

external-link copy
178 : 26

إِنِّي لَكُمۡ رَسُولٌ أَمِينٞ

بە دڵنیاییەوە من پێغەمبەرم اللە تەعالا ڕەوانەی کردووم بۆ لای ئێوە، وە ئەمین و دەست پاکم، ئەوەی اللە فەرمانی پێکردوم بیگەیەنم پێتان ھیچی لێ زیاد و کەم ناکەم. info
التفاسير:

external-link copy
179 : 26

فَٱتَّقُواْ ٱللَّهَ وَأَطِيعُونِ

کەوابوو پارێزکار بن و لە اللە بترسن، بەوەی فەرمانەکانی جێ بەجێ بکەن و دووریش بکەونەوە لە رێگریەکانی، وە گوێڕایەڵی منیش بکەن لەوەی فەرمانتان پێدەکەم، وە لەوەیش ڕێگریتان لێدەکەم. info
التفاسير:

external-link copy
180 : 26

وَمَآ أَسۡـَٔلُكُمۡ عَلَيۡهِ مِنۡ أَجۡرٍۖ إِنۡ أَجۡرِيَ إِلَّا عَلَىٰ رَبِّ ٱلۡعَٰلَمِينَ

وە لە بەرامبەر گەیاندنی پەیامی پەروەردگارم داوای ھیچ پاداشتێکتان لێناکەم، وە پاداشتی من تەنھا لای اللە یە، پەروەردگاری ھەموو مەخلوقات و بەدیھێنراوەکان، نەک ھیچ کەسێکی تر. info
التفاسير:

external-link copy
181 : 26

۞ أَوۡفُواْ ٱلۡكَيۡلَ وَلَا تَكُونُواْ مِنَ ٱلۡمُخۡسِرِينَ

کاتێک شتێک دەفرۆشن بە خەڵکی ڕێک و ڕاست پێوانەیان بۆ بکەن، لەوانە مەبن کاتێک شتێک دەفرۆشن بەخەڵکی کەمیان بۆ دەپێون. info
التفاسير:

external-link copy
182 : 26

وَزِنُواْ بِٱلۡقِسۡطَاسِ ٱلۡمُسۡتَقِيمِ

ئەگەر ھاتوو شتتان بۆ خەڵکی کێشا بە تەرازووی ڕاست و ڕێک بۆیان بکێشن مافی خۆیان بەتەواوی پێ بدەن. info
التفاسير:

external-link copy
183 : 26

وَلَا تَبۡخَسُواْ ٱلنَّاسَ أَشۡيَآءَهُمۡ وَلَا تَعۡثَوۡاْ فِي ٱلۡأَرۡضِ مُفۡسِدِينَ

کەم و کوڕی مەکەن لە پێدانی مافی خەڵکیدا، بە گوناھ و تاوان کردن خراپە و گێرەشێوێنی لەسەر زەویدا بڵاو مەکەنەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• اللواط شذوذ عن الفطرة ومنكر عظيم.
نێربازی کارێکی نامۆی دووره لە فیترەتی پاکی مرۆڤەکان و گوناھێکی گەورەیە. info

• من الابتلاء للداعية أن يكون أهل بيته من أصحاب الكفر أو المعاصي.
یەکێک لە تاقیکردنەوەکانی بانگخواز ئەوەیە کەسوکارەکەی خۆی کەسانی بێباوەڕ و سەرپێچیكاربن. info

• العلاقات الأرضية ما لم يصحبها الإيمان، لا تنفع صاحبها إذا نزل العذاب.
پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکانی ژیانی دونیا و سەر زەوی ئەگەر ھاتوو باوەڕ و ئیمانی لەگەڵدا نەبێت، ئەوە سوود بە خاوەنەکەی ناگەیەنێت ئەگەر ھاتوو سزای اللە تەعالا دابەزی. info

• وجوب وفاء الكيل وحرمة التَّطْفِيف.
پێویستە لەسەر باوەڕداران کێشانەو پێوانەیان ڕاست و دروست بێت، وە حەرامیشە کە تەرازوو بازی بکەن و مافی خەڵکی بەتەواوی نەدەن. info