ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
60 : 24

وَٱلۡقَوَٰعِدُ مِنَ ٱلنِّسَآءِ ٱلَّٰتِي لَا يَرۡجُونَ نِكَاحٗا فَلَيۡسَ عَلَيۡهِنَّ جُنَاحٌ أَن يَضَعۡنَ ثِيَابَهُنَّ غَيۡرَ مُتَبَرِّجَٰتِۭ بِزِينَةٖۖ وَأَن يَسۡتَعۡفِفۡنَ خَيۡرٞ لَّهُنَّۗ وَٱللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٞ

وە ئەو ئافرەتە پیر و بەتەمەنانەی لەبەر گەورەییان لە سوڕی مانگانە و مناڵ بوون چوونەتەوە، وە ئومێدی شووکردنیان نییە، ئەوا ھیچ گوناھێکیان ناگات ھەندێک لە جلوبەرگ و پۆشاکەکانیان دابنێن، وەک عابا و پەچە، بەڵام زینەت و جوانی شاراوەیان کە فەرمانیان پێکراوە بشارنەوە، بەڵام ئەگەر لاینەبەن و پۆشتە و داپۆشراوبن باشتر و چاکترە بۆیان لەوەی لایبەن و لەخۆیانی بکەنەوە وەک پایەند بوون بە داپۆشراوی و داوێن پاکیەوە، وە اللە تەعالا بیسەری وتە و گوفتارەکانتانە، وە زانا و ئاگاداریشە بەکار و کردەوەکانتان، وە ھیچی لا نھێنی و شاراوە نییە، وە پاداشت و سزای ھەموویشتان دەداتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• جواز وضع العجائز بعض ثيابهنّ لانتفاء الريبة من ذلك.
پیرەژنەکان بۆیان دروستە ھەندێک لە جلوبەگ و پۆشاکەکانیان دابنێن و لەبەری نەکەن، چونکە جێگای شک و گومانی خراپ نین. info

• الاحتياط في الدين شأن المتقين.
خۆپارێزی (الاحتیاط) لە ئایندا کار و ڕەوشتی خواناسانە. info

• الأعذار سبب في تخفيف التكليف.
بوونی عوزر و بیانوو ھۆکاری سووک کردن و کەمکردنەوەی تەکالیف و داواکاریەکانه. info

• المجتمع المسلم مجتمع التكافل والتآزر والتآخي.
کۆمەڵگەی موسڵمان، کۆمەڵگەیەکی تەبا و ھاوکار و پشتی یەکگرتن و برایەتییە. info