ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
29 : 24

لَّيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَدۡخُلُواْ بُيُوتًا غَيۡرَ مَسۡكُونَةٖ فِيهَا مَتَٰعٞ لَّكُمۡۚ وَٱللَّهُ يَعۡلَمُ مَا تُبۡدُونَ وَمَا تَكۡتُمُونَ

ھیچ سەرکۆنەیەک ناکرێن و گوناھتان ناگاتێ بەبێ مۆڵەت وەرگرتن بچنە ئەو خانوو و ماڵە گشتیانەی کە تایبەت نییە بە کەسێکی دیاریکراوەوە، بۆ بەرژەوەندی و سوودی گشتی ئامادەکراوە، وەک کتێبخانەکان و دوکانی ناو بازاڕەکان، اللە تەعالا بەکار و کردەوە و حاڵ و باری ئاشکرا و شاراوەکان دەزانێت و ئاگادارە پێیان، وە ھیچ شتێکیشی لەو کارانە لاشاراوە و نھێنی نییە، وە پاداشتی ھەموویشتان لەسەر دەداتەوە. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• جواز دخول المباني العامة دون استئذان.
دروستە مرۆڤ بە بێ مۆلەت وەرگرتن بڕواتە باڵەخانە گشتیەکانەوە. info

• وجوب غض البصر على الرجال والنساء عما لا يحلّ لهم.
واجیبە پیاوان و ئافرەتان چاویان داخەن لەئاست ئەوەی بۆیان حەڵاڵ نییە. info

• وجوب الحجاب على المرأة.
پاڵاپۆشی و دەرنەخستنی جەستە و لاشە و جوانییەکان، واجیبە لەسەر ئافرەتان. info

• منع استخدام وسائل الإثارة.
ڕێگریکردن لە ھەموو ئەو ھۆکارانەی دەبنە مایەی وروژاندنی شەھوەتی پیاوان و ئافرەتان. info