ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
33 : 23

وَقَالَ ٱلۡمَلَأُ مِن قَوۡمِهِ ٱلَّذِينَ كَفَرُواْ وَكَذَّبُواْ بِلِقَآءِ ٱلۡأٓخِرَةِ وَأَتۡرَفۡنَٰهُمۡ فِي ٱلۡحَيَوٰةِ ٱلدُّنۡيَا مَا هَٰذَآ إِلَّا بَشَرٞ مِّثۡلُكُمۡ يَأۡكُلُ مِمَّا تَأۡكُلُونَ مِنۡهُ وَيَشۡرَبُ مِمَّا تَشۡرَبُونَ

ناوداران و گەورەکانی گەلەکەی، ئەوانەیان باوەڕیان نەبوو بە اللە تەعالا و بە ڕۆژی دوایی و پاداشت و سزای ئەو ڕۆژە، وە اللە تەعالا سەرکەش و گومڕایی کردن بەوەی ناز و نیعمەت و بەخششەکانی دونیای بۆ سووک و ئاسان و فراوان کردن، وتیان بەشوێنکەوتە و خەڵکە ڕەشۆکیە گشتیەکە: ئەمەی کە دەڵێت پێغەمبەرم ھیچی لە ئێوە زیاتر نییە و وەک ئێوە مرۆڤە، وەک ئێوە دەخوات و دەخواتەوە، ھیچ تایبەتمەندیەکی نییە بەسەر ئێوەدا تاوەکو بکرێتە پێغەمبەر و ڕەوانە بکرێت بۆ لاتان. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• وجوب حمد الله على النعم.
واجیبە سوپاس و ستایش اللە تەعالا بکرێت لەسەر ناز و نعمەت و بەخششەکانی . info

• الترف في الدنيا من أسباب الغفلة أو الاستكبار عن الحق.
خۆشگوزەرانی ژیانی دونیا ھۆکاری بێ ئاگایی و غەفڵەتە، یان ھۆکاری لادانە لەھەق و ڕاستی. info

• عاقبة الكافر الندامة والخسران.
سەرەنجامی بێباوەڕان پەشیمانی و خەسارۆمەندی دونیا و دواڕۆژە. info

• الظلم سبب في البعد عن رحمة الله.
ستەمکردن ھۆکاری دوور کەوتنەوەیە لەڕەحمەت و بەزەیی اللە تەعالا. info