ការបកប្រែអត្ថន័យគួរអាន - ការអធិប្បាយសង្ខេបអំពីគម្ពីគួរអានជាភាសាកូឌី

external-link copy
51 : 22

وَٱلَّذِينَ سَعَوۡاْ فِيٓ ءَايَٰتِنَا مُعَٰجِزِينَ أُوْلَٰٓئِكَ أَصۡحَٰبُ ٱلۡجَحِيمِ

ئەوانەی ھەوڵیاندا کە بەڵگە و نیشانەکانی ئێمە بەدرۆ بخەنەوە و خەڵکی باوەڕیان پێ نەکات، وایانزانی اللە تەعالا دەسەوسان دەکەن و لەدەستی دەردەچن و سزایان نادات، ئەوانە ھاوڕێ و ھاودەمی ئاگری دۆزەخن و ھەمیشە لە گەڵیدان، وەک چۆن کەسێک ھەمیشە لەگەڵ ھاوڕێکەی بێت. info
التفاسير:
ក្នុង​ចំណោម​អត្ថប្រយោជន៍​នៃអាយ៉ាត់ទាំងនេះក្នុងទំព័រនេះ:
• استدراج الظالم حتى يتمادى في ظلمه سُنَّة إلهية.
پەلکێش کردنی ستەمکاران بۆ ئەوەی زیاتر لەناو ستەمدا ڕۆبچن سوننەتێکی خواییە. info

• حفظ الله لكتابه من التبديل والتحريف وصرف مكايد أعوان الشيطان عنه.
اللە تەعالا کتێبەکەی خۆی پاراستووە لە دەستکاری کردن و گۆڕین و فروفێڵی شەیتان و ھاوکارەکانی. info

• النفاق وقسوة القلوب مرضان قاتلان.
دووڕوویی و دڵڕەقی دوو نەخۆشی کوشندەن. info

• الإيمان ثمرة للعلم، والخشوع والخضوع لأوامر الله ثمرة للإيمان.
باوەڕ و ئیمان بەروبومی زانست و زانیارین، ترسان و ملکەچ بوونیش بۆ فەرمانەکانی اللە تەعالا بەرووبومی باوەڕ و ئیمانە. info